مستەفا سەید قادر: یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و داهات و بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکان زامنی سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمى کوردستانە

25/10/2023

جێگری سەرۆکی هەرێمى کوردستان رایدەگەیەنێت؛ یەکخستنی هێزەکانی پێشمەرگە و داهات و بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی حکومەت زامنی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی هەرێمى کوردستانە، دەشڵێت: یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی نیشتیمانییانە دەبێتە هۆى پاراستن و بەهێزکردنى پێگەى قەوارەی دەستوری هەرێمى کوردستان.

ئەمڕۆ، چوارشەمە، ٢٥/١٠/٢٠٢٣ لە هەولێر، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کلاوس دیتەر شترایشەر کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
لە کۆبونەوەیەکدا، بارودۆخی سیاسی و ئەمنی هەرێمی کوردستان و عێراق و ئاڵۆزی و ئاڵنگارییەکانی ناوچەکە خرایە بەرباس و هەردولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕکرد لەسەر پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و ناکۆکی لایەنە سیاسیەکان و گرنگی یەکهەڵوێستی و یەکڕیزی نیشتیمانییانە بۆ پاراستن و بەهێزکردنى پێگەى قەوارەی دەستوری هەرێم.

جێگری سەرۆکی هەرێم بە بایەخەوە جەختی لە گرنگی یەخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و یەکخستنی هێز و داهات و بە نیشتیمانیکردنی دامەزراوەکانی حکومەتی وەک زامنی سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدانی وڵات وەسفکرد، هاوکات ستایشی حکومەت و پەرلەمانی ئەڵمانیای کرد بۆ داواکاری درێژکردنەوەی وادەی مانەوەی هێزەکانیان لە هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی ئەو وڵاتەشى لە پشتیوانی و هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەرز نرخاند.


هەواڵی زیاتر