وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى: دەستمان کردوە بە دامەزراندى سایلۆیەک لە هەڵەبجە

04/11/2023

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى رایدەگەیەنێت؛ دەستیان کردوە بە دامەزراندى سایلۆیەک لە هەڵەبجە و هەمو کارئاسانییەک دەکەن بۆ راپەڕاندنى کارەکانى، دەشڵێت: ئێستا هەندێک بەرهەمى خۆماڵى هەناردەى دەرەوە دەکرێت ئەوەش گۆڕانکارییەکى گەورەیە لە بوارى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان.

کەمال موسلیم، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى هەرێم، رایدەگەیەنێت: پیشتر بەڵێنیان دابو بە دروستکردنى سایلۆیەک لە هەڵەبجە، ئێستا دەستیانکردوە بەدامەزراندنی سایلۆکە کارى تێدا دەکرێت، بەڵێنیشیان بە ئیدارەى پارێزگاکە داوە کارئاسانییان بۆ بکرێت بۆ راپەڕاندنى کارەکانى دامەزراندنى سایلۆکە.

لەبارەى هەناردەکردنى بەرهەمى جوتیاران بۆ دەرەوە، وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى دەڵێت: تائێستا هەرێمی کوردستان پشتی بە بەرهەمی هاوردەکراو بەستوە، بەڵام لە دوساڵی رابردودا بەشێک لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی جوتیاران بەگشتی و بەتایبەتی هەناری هەڵەبجە هەناردەى دەرەوە کراوە، ئەمەش بەهۆی ناوبانگ و بەرزى کوالێتی ئەو بەرهەمانەیە کە لە زۆر شوێن خواستی لەسەرە، ئەوەش گۆڕانکارییەکى گەورەیە لە بوارى بازرگانى لە هەرێمى کوردستان و هیوادارین ئاستى هەناردەبەرزتر ببێتەوە.


پەیوەست بە فێستیڤاڵی هەنار و پایز لە شاری هەڵەبجە، کەمال موسلیم ئاماژە بەوە دەکات کە چەند ساڵێکە لە فێستیڤاڵەکەدا بەشداردەبێت و بە بۆنەیەکی گرنگی دەزانن، ئەوەش بۆ دوپاتکردنەوەى پاڵپشتى بەتایبەت لەبەرئەوەی بەرهەمە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی سنوری هەڵەبجە و هەورامانى تێدا پێشکەش دەکرێت.


هەواڵی زیاتر