وەزیرى دارایی: پڕۆژەى هەژمارى من کێشەى موچە و سیولە چارەسەر دەکات
22/11/2023
وەزیرى دارایی
رایدەگەیەنێت؛ پرۆژەى هەژمارى من دەستیپێکردوە لە چەند رۆژى داهاتو سنورى پارێزگاى
هەولێر تەواو دەبێت و سەرەتاى مانگى داهاتو لە سلێمانى و دهۆکیش پڕۆسەکە
دەستپێدەکات، بەتەواوبونى پڕۆسەکە کێشەى موچە و سیولەش چارەسەر دەکات.
ئاوات جەناب
نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم لەکاتى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەى هەژمارى
من لە کۆیە لە لێدوانێکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پڕۆژەکە دەستیپێکردوە لە چەند
رۆژى داهاتودا لە تەواوى پارێزگاى هەولێر تەواو دەبێت، لە سەرەتاى مانگى داهاتوش
لە سنورى سلێمانى و دهۆکیش دەستپێدەکات، پڕۆژەکە پشت بە پێنج بانکى دانپێدانراو دەبەستێت
و لە دو ساڵى داهاتودا سەرجەمى موچەخۆرانى حکومەتى هەرێم و کەرتى تایبەتیش دەخرێنە سەر سیستمەکە، بەشێوەیەک واى لێدێت هەمو هاوڵاتیەک لەرێگەى ئەو ڤیزاکارتەى هەیەتى
دەتوانێت موچەکەى وەربگرێت و پارەکەى بەکاربهێنێت لە هەمو ئەو شوێنانەش کە پێویستە
ئامێرى تایبەت دادەنرێت.
ئەوەشى خستەڕو
کە پڕۆژەى هەژمارى من کێشەى موچە چارەسەر دەکات و رۆتیناتەکانى پێشو نامێنێت لەگەڵ
ئەوەشدا کێشەى سیولەش چارەسەر دەکات، موچەخۆران دەتوانن سود لە قەرزى بانکى
وەربگرن.
پەیوەست بە پشکى
هەرێم بۆ ئەو سێ مانگەى ماوە لەلایەن بەغداوە، وەزیرى دارایی وتى: کۆتا میزانیەى
موراجەعەمان ناردوە بۆ بەغدا و تیممان ئامادەیە سەردانى بەغدا بکاتەوە و هیچ
کێشەیەک لاى ئێمەوە نەماوە، ئەوەشى کە پێمان گەیشتوە لاى سەرۆک وەزیرانەوە ئامادەیی
هەیە بۆ چارەسەرى کێشەکان.