قائیمقامى پێنجوێن: کێشەی کارەبا چارەسەر کرا

25/11/2023

قائیمقامى پێنجوێن چاککردنى کێشەى کارەباى قەزاکە رادەگەیەنێت و داواش دەکات ئەو زیادەڕۆییانەى کراونەتەسەر تۆڕەکانى کارەباى سنورەکە لاببرێن.

زانا رەحمان رەحیم، قائیمقامى قەزاى پێنجوێن رایگەیاند لەلایەن وەزارەتى کارەباوە ئاگادار کراونەتەوە کە کێشەى کارەبا لە قەزاکەیان چارەسەر کراوە دەشڵێت: پێویستە سەرجەم ئەو زیادەڕەوییانەی کراونەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا لاببرێت لەلایەن لیژنەیەک کە پێکهاتبن لە نوێنەری یەکە کارگێڕییەکانی سنوری قەزای پێنجوێن.

هەروەک داوا دەکات لە قۆناغی کۆتایی بەستنی پێوەری زیرەک لە هەرێمی کوردستان، پێنجوێنیش پێوەری زیرەکی بۆ ببەسترێت بەشێوەیەک زامنی کارەبای (24) سەعاتى بکات لە سنوری قەزای پێنجوێن بە شێوەیەکی یەکجاری و ڕیشەیی.


هەواڵی زیاتر