راگەیەندراوێک لە (ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان)ـەوە
12/12/2023
ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان دەرگاى خۆپاڵاوتن بۆ هەڵبژاردنى خولى سێیەمى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن دەکاتەوە.
لەژێر ڕۆشنایی بڕیاری
دوایین کۆبونەوەی جڤاتی نیشتمانی، کە لە رۆژی (چوارشەممە: ١٥ی ١١ی ٢٠٢٣) سەبارەت بە
هەڵبژاردنی خولی سێیەمی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دراوە، بە گوێرەی
ڕێکارە دەستورییەکان؛ ڕایدەگەیەنین وەکو یەکەم هەنگاوی دەستپێکی پرۆسەکە، ئەمڕۆ (سێشەممە:
١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣) دەرگای خۆپاڵاوتن دەکرێتەوە.
ژوری هەڵبژاردنی
بزوتنەوەی گۆڕان
١٢ی ١٢ی ٢٠٢٣
کلیک لێرە بکە