دوو وەزیر یاداشتێکی ھاوبەش لە بەرژەوەندی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان واژۆ دەکەن

12/12/2023

ھەردو وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش واژۆ دەکەن و 270 یەکەی نیشتەجێبون بەبێ بەرامبەر دەدەن بە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان.

رۆژی دوشەممە ٢٠٢٣/١٢/١١، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە دیوانی وەزارەت پێشوازی لە کوێستان محەمەد، وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی کرد، لەدیدارێکدا وێڕای گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگی و کاری پێکەوەیی نێوان هەردو وەزارەت، گفتوگۆ کرا دەربارەی تەرخانکردنی ژمارەیەک یەکەی نیشتەجێبون بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەو یەکانەی لەلایەن وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن دروست دەکرێن.
دوای گفتوگۆی ھەمەلایەنەو ئاڵوگۆڕکردنی بیروڕاکان، لە رێورەسمێکدا لەلایەن وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن و وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی یاداشتێکی ھاوبەش ئیمزا کراو تیایدا بڕیاردرا لەسەر؛ دیاریکردنی رێژەی لە ٣٪ ی ئەو یەکانەی دروست دەکرێن بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت.
پێشتر و لە رۆژی 8/8/2023، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن لە رێوەرەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین بۆ هاوڵاتیانی کەمدەرامەت راگەیاند كە زیاتر لە نۆ هەزار یەکەی نیشتەجێبونەو لەچوارچێوەی یاسای نیشتەجێبوندا دروستکراون، کە بەشێکیان تەواوبون و بەشێکیان کارکردن تیایاندا بەردەوامە.


هەواڵی زیاتر