کوێستان محەمەد: شانازى بە چاکسازییەکانى چوار ساڵى رابردومانەوە دەکەین

21/12/2023

وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى رایدەگەیەنێت؛ دژى ناڕێکى و گەندەڵی لەناو چاکسازییەکاندا شۆڕشێکى چاکسازیمان کردوە و هەمو هەوڵ و کارێکمان بۆئەوەیە ئەو کەسانەى دێنە چاکسازییەکان شیاندنەوەیان بۆ بکەین و بە کەسایەتییەکى دیکەوە بگەڕێنەوە ناو کۆمەڵگە.

کوێستان محەمەد، وەزیرى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى ئاماژە بەوە دەکات لە رابردودا دۆخى چاکسازییەکان خراپ بون، بەڵام کاروبارەکانیان رێکخستوەتەوە و یەکێک لە شانازییەکانى ژیان و کارى پیشەییان ئەو چاکسازیانەیە کە لە چوار ساڵى رابردودا لە چاکسازییەکاندا کردویانە دژى ناڕێکى و گەندەڵی شۆڕشێکى چاکسازیمان کردوە و بەو هۆیەوە ئێستا چاکسازییەکانمان لەپێشترە بەراورد بە چاکسازییەکانى دیکە لە عێراق و تەنانەت وڵاتانى دەوروبەر لە روى ئەو خزمەتگوزارییانەى پێشکەشى دەکەین.

دەشڵیت: "دەستکەوتێکى گەورەیە کە دەرفەتى خوێندن و پیشەییمان بۆ سزادراوان رەخساندوە بەشێوەیەک هەمو ئەو ژن و منداڵانەى لە چاکسازییەکانى دهۆکن خوێندکارن و دەخوێنن، لە سلێمانى (20) سزادراومان هەیە کە ئەمساڵ لە زانکۆ وەرگیراون، هەمو ئەمانە دەستکەوتن بۆ ئێمە و وەزارەت و بەڕیوەبەرایەتی و ستافەکانمان کە ئەوانەى بە سزا و تاوانێکەوە هاتونەتە چاکسازییەکان، بەڵام شیاندنەوە و ئامادەکاریمان کردوە بۆئەوەى بە کەسایەتییەکى دیکەوە لە دوارۆژدا بێنەوە ناو کۆمەڵگا".


هەواڵی زیاتر