مەکۆى گۆڕان لە کەرکوک: یەکڕیزى و یەکگرتویی کلیلى چارەسەرى کێشەکان و رێگرییە لەو زوڵم و ستەمەى لە کورد دەکرێ
07/01/2024
مەکۆى
گۆڕان لە کەرکوک رایدەگەیەنێت؛ یەکڕیزى و یەکگرتویی کلیلى چارەسەرى کێشەکانى کورد
و رێگرییە لەو زوڵم و ستەمەى لە کورد دەکرێ لە کەرکوک و ناوچە کوردستانیە دابڕێنراوەکان.
دواى
ئەوەى ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکى مەکۆى گۆڕان لە کەرکوک بە سەرۆکایەتى باژیروان بۆ
پشتیوانى دانیشتوانى گەڕەکى نەورۆز کە چەند رۆژێکە هێزێکى سوپا چوەتەناوى ، سەردانى
خێمەى ناڕەزایەتى دانیشتوانى گەڕەکەکەیان کرد و محەمەد نەسڕەدین سکرتێرى مەکۆ
رایگەیاند: بەداخەوە خەریکە خێمە هەڵدان بۆ ئەو زۆر و ستەمەى لە کورد دەکرێت زۆر
دەبێت، ئێمە سەردانەکەمان بۆ دوپاتکردنەوەى پاڵپشتییە بۆ رێگرى لەو ناهەقى و زوڵمەى
لە خەڵکى ئێمە دەکرێت.
دەشڵێت:
باشترین رێگە و کلیلى چارەسەر بۆ پێشگرتن لەم روداوانە و ئەو زوڵم و ستەم و ناهەقیانەى
لە کورد دەکرێت لەم ناوچانە ئەوەیە لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ و یەکگرتو یەکڕیز بن
لانى کەم لە ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان.
ئەوە
لەکاتێکدایە پێشتریش و لە پێش ئەنجامدانى هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانیشەوە
بزوتنەوەى کۆڕان هۆشداری دا لەوەى لایەنەکان یە یەکلیستى کوردستانى بەشدارى بکەن
لەپێناو بەهێزکردنەوەى پێگە و سەنگى کورد، دواى هەڵبژاردنەکەش دلێر عەبدولخالق وتەبێژى
گۆڕان رایگەیاند: کێشەى ئێمە لەو ناوچانە کێشەیەکى گەورەترە کە
رەهەندى نیشتیمانى و نەتەوەیی هەیە ئەویش کێشەى خاک و ناسنامەیە.