جێگری سەرۆکی هەرێم: رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی پێشمەرگە و داهات زامنی سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابورییەکی تۆکمە دەکات

31/01/2024

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت؛ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و داهات زامنی سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابورییەکی تۆکمە دەکات، ئەوەش لە دیدارێکدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی کۆریای باشور.

ئەمڕۆ چوارشەمە (٣١/١/٢٠٢٤)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەولێر پێشوازی لە سنچول لیم، کونسوڵی گشتی کوریای باشور کرد و لە کۆبونەوەیەکدا دواین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسیەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پاراستنی سەروەری خاک و پێگەی هەرێمی کوردستان و بایەخی ئابوری و سەرچاوە مرۆییەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

جێگری سەرۆکی هەرێم جەختی لە رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و رێکخستنی داهات کردەوە و بەپێى راگەیەندراوى کۆبونەوەکە؛ هەردولا هاوڕابوون کە یەکخستنی داهات و هێز زامنی سەقامگیری سیاسی و گەشەسەندنی ئابورییەکی تۆکمە دەکات.

هاوکات بەگرنگییەوە باسیان لە پەیوەندی نێوان هەردولا کرد و جەختیان لە پەرەپێدانی پرۆژە و هاوکارییەکان و سود وەرگرتن لە ئەزمونی کۆریای باشور کردەوە بە ئامانجی خزمەتکردنی هاوڵاتیان و بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵی زیاتر