جێگری سەرۆکی هەرێم: کێشەی بودجە کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و بازاڕ کردوە

21/02/2024

ئەمڕۆ چوارشەمە (٢١/٢/٢٠٢٤)، مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە ئۆفیسی خۆی لە هەولێر، پێشوازی لە نيكۆلاوس ستێريولاس كونسوڵى گشتيى يۆنان له‌ هه‌رێمى كوردستان کرد و لە دیدارێکدا، باس لە دۆخی سیاسی هەرێمی کوردستان و عێراق کرا، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا و کێشەی بودجە و دواکەوتنی موچە و کاریگەریی لەسەر ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و بازار بەگشتی جەختی لێکرایەوە.

جێگری سەرۆکی هەرێم بە بایەخەوە باسی لە ئاوەدانکردنەوەی دێهات و پشتیوانی جوتیاران و چەند نمونەیەکی بەروبومی خۆماڵی کرد، کە بەهۆی دەوڵەمەندی و بەپیتی خاکی کوردستان لە ڕویی کشتوکاڵییەوە، دەکرێ ببێتە سەرچاوەیەکی گرنگی ئابوری و داهات. 

لە کۆتاییدا وێڕای بەگرنگیەوە باس لە پەیوەندی دێرینی کەلتووری و رۆشنبیری هەردولا کرا و هیواخوازبون هاوکاری و هەماهەنگی زیاتر لەبواری تەندروستی و پەروەردەیی و خوێندنی باڵا و وزە و چەند بوارێکی تر زیاتر پەرەی پێبدرێت.


هەواڵی زیاتر