رەزامەندى درا لەسەر تەرخانکردنى بودجەی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان لە کفری

27/02/2024

رەزامەندى لەسەر داواکاى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەدات سەبارەت بە تەرخانکردنى بودجەی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان لە کفری کە پێشتر لەلایەن کوێستان محەمەدەوە بەڵێنى جێبەجێکردنى بە خۆپیشاندەران درابو.

ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى لەسەر داواکارى وەزارەتى کار و کاروبارى کۆمەڵایەتى دەدات سەبارەت بە تەرخانکردنى بودجەی تایبەت بۆ نۆژەنکردنەوە و ئامادەکردنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان لە کفری کە پێشتر لەلایەن کوێستان محەمەدەوە بەڵێنى جێبەجێکردنى بە خۆپیشاندەران درابو.

دوای ئەوەی کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ساڵى رابردو سەردانی خێوەتی مانگرتووانی شاری کفری کرد و بەڵێنی جێبەجێکردنى داواکارییەکانى خۆپیشاندەرانى دا بە کردنەوەى بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان لە شاری کفری، بەپێی نووسراوی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کە ئاراستەی وەزارەتی دارایی کراوە بە ژمارە ٢٧٢٨ لە رۆژی ٢٢/٢/٢٠٢٤ ڕەزامەندی درا بە خەرجکردنی بڕی (٦٢٦،٨٦٨،٨١٥) لەسەر بودجەی ئاسایی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئامادەکردن و نۆژەنکردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی گەرمیان لەشاری کفری.

ئەوە لەکاتێکدایە مانگرتووانی شاری کفری لە تەمووزی ساڵی رابردودا بۆ ماوەی ٣٤ رۆژ بۆ داواکردنی ماف و خزمەتگوزاری شارەکەیان مانگرتنیان راگەیاند و یەکێک لە داواکارییەکان چۆڵکردنی بینای گرتوخانەى کفری بوو بۆ ئەوەی بکرێتە چاکسازی گەورانی گەرمیان، لەو چوارچێوەیەدا کە وەزیرەکانى بزوتنەوەى گۆڕان سەردانى مانگرتوانیان کرد کۆمەڵێک بەڵێن بە خۆپیشاندەران درا کە ژمارەیەکیان چونەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و کار لەسەر جێبەجێکردنى سەرجەمیان دەکرێت.


هەواڵی زیاتر