بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردن دەکات

16/03/2024

بزوتنەوەى گۆڕان ئامادەکارى بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتو دەکات و لەو چوارچێوەیەدا کۆبونەوەى بازنەى سلێمانى بۆ هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمان بەڕێوەچو.

ئەمڕۆ شەممە (٢٠٢٤/٣/١٦)، لە مەکۆى سەرەکى بزوتنەوەى گۆڕان لە شارى سلێمانى، بە بەشدارى باژێروان و نوێنەرى ئەنجومەنى قەزاکانى گۆڕان لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەکانى گەرمیان و راپەڕین و ژورە پەیوەندیدارەکان و تیمى حکومى خۆجێی سلێمانى و هەرێم، کۆبونەوەیەکى تایبەت بە ئامادەکارییەکان و میکانیزمى بەشداری بزوتنەوەى گۆڕان لە هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو ئالیەت و میکانیزمانە کرا کە پێویستە لەلایەن بزوتنەوەى گۆڕان بگیرێتەبەر وەک نەخشەڕێگایەک بۆ چۆنیەتى بەشدارى لە هەڵبژاردنەکان و هەڵمەتى هەڵبژاردندا.


هەواڵی زیاتر