دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى سێ قەزاى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران

16/03/2024

لە ژێر راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى لە چوارچێوەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا  دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى سێ قەزاى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ شەممە (١٤/٣/٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى رواندز، دوکان و و شارەزورى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەچو.

هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى رواندوز، دوکان و شارەزور لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە بۆ قۆناغى نوێ و هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى ئۆرگانەکان لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و خانەى راپەڕاندن و رۆژى پێنجشەممەى رابردوش دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى شارباژێر، ماوەت و چۆمان بەڕێوەچو، بڕیاریشە هەڵبژاردنى ناوخۆیی ئەنجومەنى قەزاکانى دیکەى بزوتنەوەى گۆڕان بە پلەبەندى و هاوشان لەگەڵ ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوەبچن.

ئەوە لەکاتێکدایە بزوتنەوەى گۆڕان لە رۆژانی (2024/1/20-21-22) لەشاری سلێمانی دوهەمین کۆنفڕانسی نیشتیمانی خۆى ئەنجامدا و تیایدا پاش گفتوگۆی چڕ لەماوەی سێ رۆژدا لەسەر هەمو ئەو راپۆرتانەی هەر شەش لیژنەكە ئامادەیان كردبو، بە گۆڕانكارییەوە پەسەند كران و بڕیار و راسپاردەکان بۆ قوناغى نوێ کەوتنە بوارى جێبەجێکردنەوە.


هەواڵی زیاتر