دەستەى بەڕێوەبەرى چوار ئەنجومەنى قەزاى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران

18/03/2024

لە ژێر راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى لە چوارچێوەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندا  دەستەى بەڕێوەبەرى چوار ئەنجومەنى قەزاى دیکەى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ دوشەممە (٢٠٢٤/٣/١٨)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى پێنجوێن، سەیدسادق، شەقڵاوە و سۆران بەڕێوەچو.

هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى پێنجوێن، سەیدسادق، شەقڵاوە و سۆران لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە وەک دەستپێکى هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى ئۆرگانەکان لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و خانەى راپەڕاندن و رۆژى شەممە و پێنجشەممەى رابردوش دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى (رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت و چۆمان) بەڕێوەچو، بڕیاریشە هەڵبژاردنى ناوخۆیی تەواوى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان بە پلەبەندى بەڕێوەبچن بە ئامانجى نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان وەک لە بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى.


هەواڵی زیاتر