دەستەى بەڕێوەبەرى چوار ئەنجومەنى قەزاى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران
23/03/2024
ئەمڕۆ شەممە
(٢٣/٣/٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان
و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى
قەزاکانى کەلار، کفرى، کۆیە و دەشتى هەولێربەڕێوەچو.
هەڵبژاردنى
دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى پێنجوێن، سەیدسادق، شەقڵاوە و سۆران
لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە وەک دەستپێکى هەنگاوەکانى
رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى ئۆرگانەکان لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و
خانەى راپەڕاندن کە لەهەفتەى رابردوەوە دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى
(رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت، چۆمان، پێنجوێن، سەیدسادق، شەقڵاوە و
سۆران) بەڕێوەچون.
بڕیاریشە
هەڵبژاردنى ناوخۆیی تەواوى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان بە پلەبەندى بەڕێوەبچن
بە ئامانجى نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان وەک
لە بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى.