ئاوات جەناب نورى: نە وەزیرى دارایى و نە بزوتنەوەى گۆڕان بەرپەرس نین لە خراپى دۆخى دارایی و دابەشنەکردنى موچە

23/03/2024

وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم کێشەى نەدانى موچە و خۆراپى دۆخى دارایی ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت؛ نە وەزیرى دارایى و نە بزوتنەوەى گۆڕان بەرپەرس نین لە خراپى دۆخى دارایی، بەڵکو ئێمە بە بەرنامەیەک و بۆ چاکسازى بەشدارى حکومەتمان کردوە و توانیومانە لە مودەیەکى زەمەنیدا لە کابینەى نۆیەمى حکومەتدا چاکسازیمان کرد لە داهات و خەرجى و داهاتمان زیادکرد بەشێوەیەک توانیمان ٢١ مانگ موچە بدەین بێ گرفت.

ئاوات جەناب نورى، وەزیرى دارایی و ئابورى حکومەتى هەرێم لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس لەبارەى کێشەى نەدانى موچە و خۆراپى دۆخى دارایی رایدەگەیەنێت؛ نە بزوتنەوەى گۆڕان بەرپەرس نین لە خراپى دۆخى دارایی، بەڵکو ئێمە بە بەرنامەیەک و بۆ چاکسازى بەشدارى حکومەتمان کردوە و توانیومانە لە مودەیەکى زەمەنیدا لە کابینەى نۆیەمى حکومەتدا چاکسازیمان کرد لە داهات و خەرجى و داهاتمان زیادکرد بەشێوەیەک توانیمان ٢١ مانگ موچە بدەین بێ گرفت، بەڵام بەهۆى کێشەى سیاسى و لە سایەى کێشەى قوڵى نێوان هەرێم و بەغدا و پەتاى کۆرۆنا و ململانێى ناوخۆ بە کێشەکانى نێوان یەکەکانى ٧٠ و ٨٠ و پارتى و یەکێتى، دوبارە کێشە بۆ داهات و پشکى بودجە دروستبو لەگەڵە ئەوەدا کە ماوەى دە ساڵە بەغدا ٦%ى بودجەى بۆ هەرێمى کوردستان ناردوە.

ئاوات شێخ جەناب ئاشکراى دەکات؛ ئەوەى داواکارى بوە لەلایەن بەغداوە لەسەر وەزارەتى دارایی لە (١٠٠%) جێبەجێمان کردوە، دەرگاى وەزارەتى داراییمان بۆ دیوانى چاودێرى دارایی عێراق کردوەتەوە، بەڵام لە رابردودا بە پاساوى ئینفاقى فیعلى زوڵم لە هەرێمى کوردستان کراوە لەلایەن بەغداوە، سێ جار هەرێمى کوردستانیان لە روى داراییەوە لەقاڵب داوە و ئەوەى بەغدا بەرامبەر هەرێمى کردوە عەدالەت نیە و زوڵمە کە لە لە کۆتا سەردانیشماندا لەگەڵ لایەنە عێراقیەکان توانیمان قەناعهەت بە لایەنەکان بکەین کە ئەم مامەڵەیە ناواقیعیە.

هەروەک دوپاتى کردەوە کە بڕیارى دابەشکردنى موچە لە ئەنجومەنى وەزیرانەوە دەدرێ، کۆى ئەندامانى ئەنجومەنى وەزیرانیش بە دڵسۆزى لەبارەى موچەخۆران قسە دەکەن و کەس دژى دانى موچە نیە بەڵکو بوەتە ئەولەویەت.


هەواڵی زیاتر