دەستەى بەڕێوەبەرى پێنج ئەنجومەنى قەزاى دیکەى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران

25/03/2024

لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، دەستەى بەڕێوەبەرى پێنج ئەنجومەنى قەزاى دسکەى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە و دوێنێ شەممە (٢٤و٢٥ى ٣ى ٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى کەرکوک، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، مەخمور و دوزخورماتو بەڕێوەچو.

هەڵبژاردنى دەستەى بەڕێوەبەرى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى کەرکوک، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، مەخمور و دوزخورماتو لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە وەک دەستپێکى هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى ئۆرگانەکان لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و خانەى راپەڕاندن کە لەناوەڕاستى ئەم مانگەوە دەستیپێکردوە و لە رۆژانى رابردودا دەستەى بەڕێوەبەرى نوێى هەریەکە لە ئەنجومەنى قەزاکانى (رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت، چۆمان، پێنجوێن، سەیدسادق، شەقڵاوە و سۆران، کەلار، کفرى، کۆیە و دەشتى هەولێر) هەڵبژێردراون.
بڕیاریشە هەڵبژاردنى ناوخۆیی تەواوى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەبچن بە ئامانجى نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان وەک لە بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى.


هەواڵی زیاتر