خورماتو؛ شاندێکى یەکگرتوى ئیسلامى سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن
30/03/2024
شاندێکى
یەکگرتوى ئیسلامى سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن بۆ گەیاندنى پەیامى
پیرۆزبایی لە باژێروان و دەستەى نوێى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاى خورماتوى
بزوتنەوەى گۆڕان
ئەمڕۆ
شەممە (30/3/2024)، شاندێکی یەکگرتووی ئیسلامی بۆ پیرۆزبایی هەڵبژاردنى باژێروان و
دەستەى ئەنجومەنى قەزاى خورماتو، سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لە
دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى و ژیان و گوزەرانى خەڵک کرا و لایە خۆیەوە
باژێروانى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى لە درێژەدان بە کارکردن لەسەر بەرنامەى سیاسى
بزوتنەوەى گۆڕان کردەوە.