دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران
04/04/2024
ئەمڕۆ پێنجشەممە
(٤ى٤ى٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى بزوتنەوەى گۆڕان
و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بەڕێوەبەرى نوێى ئەنجومەنى
قەزاى ناوەندى سلێمانى بەڕێوەچو.
هەڵبژاردنى
دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاى ناوەندى سلێمانى لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە
ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە وەک دەستپێکى هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و نوێکردنەوەى
ئۆرگانەکان لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى نیشتمانى و خانەى راپەڕاندن کە زیاتر
لە دو هەفتەیە دەستیپێکردوە و پێشتر دەستەى بەڕێوەبەرى نوێى هەریەکە لە ئەنجومەنى
قەزاکانى (رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت، چۆمان، پێنجوێن، سەیدسادق،
شەقڵاوە و سۆران، کەلار، کفرى، کۆیە و دەشتى هەولێر، کەرکوک، دەربەندیخان، چەمچەماڵ،
مەخمور و دوزخورماتو) هەڵبژێردراون.
بڕیاریشە
هەڵبژاردنى ناوخۆیی تەواوى ئەنجومەنى قەزاکانى بزوتنەوەى گۆڕان بەڕێوەبچن بە
ئامانجى نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان.