بزوتنەوەى گۆڕان بە لیستى ژمارە (114) بەشدارى لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دەکات
08/04/2024
بەپێى ئەنجامى تیروپشکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ پێدانى
ژمارە بە کاندید و هاوپەیمانى و لیستەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى
کوردستان، بزوتنەوەى گۆڕان بە ژمارە (114) بەشدارى پڕۆسەکە دەکات.
ئەمڕۆ دوشەممە (4/8/2024)، کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى
عێراق تیروپشکى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بۆ پێدانى ژمارە بە
کاندید و هاوپەیمانى و لیستەکانى بەشدار لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کرد کە
بڕیارە لە مانگى حوزەیرانى ئەمساڵ بەڕێوە بچێت بەپێى ئەو وادەیەى سەرۆکى هەرێمى
دیارى کردوە.
بەپێى ئەنجامەکە لەناو لیستەکاندا بزوتنەوەى گۆڕان بە ژمارە (114)
بەشدارى پڕۆسەکە دەکات.