خورماتو؛ شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕان دەکەن

21/04/2024

باژێروانى خورماتوى بزوتنەوەى گۆڕان جەخت لە پێویستى بەدەمەوەچون و پشتگیرى داخوازییەکانى هاوڵاتییان و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە (٢٠٢٤/٤/٢١) شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پیرۆزبایی هەڵبژاردنى باژێروان و دەستەى نوێى ئەنجومەنى قەزاى خورماتوو، سەردانى مەکۆى بزوتنەوەى گۆڕانیان کرد و لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەى دۆخى سیاسى و ژیان و گوزەرانى خەڵک کرا.

لای خۆیەوە شاڵاو داودى، باژێروانى بزوتنەوەى گۆڕان جەختى لە درێژەدان بە کارکردن لەسەر بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و پشتیوانى داخوازییەکانى خەڵک کردەوە و رونى کردەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان پێداگرە لە پێویستى یەکڕیزى و یەکگوتارى لایەنە سیاسییە کوردییەکان لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا.


هەواڵی زیاتر