دەستەى ئەنجومەنى نوێ مه‌كۆی بادینان بزوتنەوەى گۆڕان دەستبەکاربون
02/05/2024
لە چوارچێوەى هەڵبژاردنه‌كانی ناوخۆی بزوتنەوەى گۆڕاندا، ئەمرۆ پێنچ شه‌ممه (2/5/2024)، دوای به‌رێوه‌چوونی هه‌لبژاردن له 21 نیسان بۆ دەستەى نوێ ئەنجومەنى مه‌كوی بادینان، ئه‌مرۆ (2/5/2024) له‌رێوڕەسمێکدا لە مەکۆى سەرەکى بادینان بە ئامادەبونى ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانى گۆڕان له سنوری پارێزگای دهۆك و ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ستی نوێ ئه‌نجومه‌نی بزوته‌نه‌وه‌ی گۆڕان له مه‌كۆی بادینان دەستبەکاربون.
دوای ته‌وابونی وته‌كانی عه‌بدولله ره‌وف سەرپەرشتى ژووی په‌یجوری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و پیرۆزبایه‌كانی ئاماده‌بونان، جه‌لال ئه‌سماعیل روژبیانی باژێڕوانى نوێ مه‌كۆی بادینانی بزوتنەوەى گۆڕان، رایگەیاند: لەچوارچێوەى هەڵبژاردنە ناوخۆی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دەستەى نوێ ئەنجومەنى مه‌كۆی بادینان هه‌ڵبژێردان و ده‌ست به‌كاربون و له‌گه‌ل دەستبەکاربونى ستافى نوێ بادینان بەڵێن دا به‌روحه‌تیكی برایه‌تی كاری رێكخراوی ئامادەکارى ده‌كه‌ین بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان زیاتر ده‌چنه ناوخه‌لک و به‌رگری له‌مافه‌كانی خه‌لك ده‌كه‌ین.