جێگری سەرۆكى هەرێم و کۆنسوڵى ژاپۆن چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

08/05/2024

مستەفا سەید قادر، برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانی هەرێمى کوردستان و ژاپۆن و پێویستى دیالۆگ و هەماهەنگی و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکان بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و لەمپەرەکان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و زامنکردنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا، لەگەڵ کۆنسوڵى گشتى ژاپۆن تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٨/٥/٢٠٢٤، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکدا لەگەڵ ئاراکاوا میکیهیرۆ، کونسوڵی گشتیی ژاپۆن لە هەرێمی کوردستان، گفتوگۆیان لەبارەى دوایین گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنییەکان و پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا کرد.

لە دیدارەکەدا بە بایەخەوە باس لە گرنگیی سەردان و دیداری شاندی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێراندا کرا ، هاوکات جەخت لە دیالۆگ و هەماهەنگی و یەکدەنگیی لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشە و لەمپەرەکان و دەستەبەرکردنی خزمەتگوزاری و ژیانێکی شایستە بۆ هاووڵاتیان و زامنکردنی سەقامگیری و ئارامی لە ناوچەکەدا.

هەردوولا بە بایەخەوە باسیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کرد لە بوارەکانی ئابووری و پیشەسازی و بازرگانیدا.


هەواڵی زیاتر