وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشنیازى دروستکردنی کارگەى ئۆتۆمبێل لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانى تاوتوێ دەکات

16/05/2024

وەزیرى بازرگانى و پیشەسازى پێشنیازى دروستکردنی کارگەى ئۆتۆمبێلى بارهەڵگر لە کوردستان لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەڵمانى تاوتوێ دەکات.

کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانى کۆمپانیای فرامۆی ئەڵمانی کە بەمەبەستی دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لە حەوت تەنی تا 30 تەنی لە هەرێمی کوردستان سەردانیان کردبو، رێنمایی و چۆنیەتى دامەزراندنی کارگەى لە هەرێمی کوردستان رونکردەوە.

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی رایگەیاندوە؛ پشتیوان و هاوکاری هەر کەس ولایەن و کۆمپانیایەک دەبن کار بۆ پێشخستنی کەرتی پیشەسازی لە هەرێمى کوردستان بکات بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و بۆئەو مەبەستەش هەر کارئاسانی و هاوکارییەک پێویست بێت ئەنجامى دەدەن.


هەواڵی زیاتر