جێگری سەرۆکی هەرێم: پێویستە پەرلەمان ببێتە مەرجەعیەتی یاسایی و باڵای پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان

28/05/2024

جێگری سەرۆکی هەرێم، بەپێویستى دەزانێت بودجە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێم پارێزراوبێت و جەختیش دەکاتەوە کە پەرلەمان دامەزراوەیەکى گرنگە و لە دیدارەکەیدا لەگەڵ کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان بەبایەخەوە باسى هەڵبژاردنەکان کرا و مستەفا سەید قادر جەخت دەکاتەوە لەوەى؛ پێویستە پەرلەمان ببێتە مەرجەعیەتی یاسایی و باڵای پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە (2024/5/28)، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر لەگەڵ ئەتیلا توس، کونسوڵی گشتی هەنگاریا لە هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و لە دیدارێکدا، بیروڕا سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق پەیوەست بە بودجە و موچە و پرسەکانی دیکە ئاڵوگۆڕا کرا.

لە دیدارەکەدا دۆخی سیاسی هەرێم و عێراق پەیوەست بە بودجە و موچە و پرسەکانی دیکە تاوتوێکرا و یەکڕیزی و یەکگوتاری لایەنە کوردییەکان لەبەغدا تەئکیدی لێکرایەوە، هاوکات بەبایەخەوە باس لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جێگری سەرۆکی هەرێم جەختیکردەوە کە پەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە و پێویستە ڕۆڵ و سەنگی خۆی هەبێت و ببێتە مەرجەعیەتی یاسایی باڵای پرسە گرنگ و نیشتمانییەکان.

لەکۆتاییدا جێگری سەرۆکی هەرێم سوپاس و ستایشی هەنگاریای کرد لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعش و هەردولا هیواخوازبون پەیوەندییەکانیان بەرفراوانتربکرێن.


هەواڵی زیاتر