دەستەى بازنە و بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاى زاخۆى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران
06/06/2024
ئەمڕۆ
پێنجشەممە (٦ى٦ى٢٠٢٤)، لە ژێر بڕیار و راسپاردەکانى دوهەمین کۆنفرانسى نیشتمانى
بزوتنەوەى گۆڕان و بڕیارى جڤاتى نیشتمانى، هەڵبژاردنى ناوخۆیی بۆ دەستەى بازنە و بەڕێوەبەرى
ئەنجومەنى قەزاى زاخۆ بەڕێوەچو.
پڕۆسەکە
لەژێر سەرپەرشتى و چاودێرى ژورى هەڵبژاردن و پەیجورى و یاسایی بەڕێوەچو، لەو بارەیەوە
یاسین حەمەعەلى سەرپەرشتیارى ژورى هەڵبژاردنى بزوتنەوەى گۆڕان رایگەیاند؛
ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکە دو قۆناغ بو بەوپێیەى لەژێر راسپاردەکانى کۆنفرانسى
نیشتمانى مەکۆى زاخۆ پێکهات و ئەمڕۆش هەڵبژاردن بۆ دەستەى بازنە و ئەنجومەنى
قەزاکە و باژێروان کرا.
هەڵبژاردنەکە
لە چوارچێوە پرۆسەى هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان و هەنگاوەکانى رێکخستنەوە و
نوێکردنەوەى ئۆرگانەکانى بزوتنەوەى گۆڕاندایە لە ئەنجومەنى قەزاکانەوە بۆ جڤاتى
نیشتمانى و خانەى راپەڕاندن و پێشتریش دەستەى بەڕێوەبەرى نوێى هەریەکە لە
ئەنجومەنى قەزاکانى (سلێمانى، رواندوز، دوکان ، شارەزور، شارباژێر، ماوەت، چۆمان،
پێنجوێن، سەیدسادق، هەڵەبجە، شەقڵاوە و سۆران، کەلار، کفرى، کۆیە و دەشتى هەولێر،
کەرکوک، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، مەخمور و دوزخورماتو) هەڵبژێردراون.
بڕیاریشە
هەڵبژاردنى ناوخۆیی لە تەواوى ئەنجومەنى قەزاکان و ئۆرگانەکانى رەوەندى کوردى بزوتنەوەى
گۆڕان بەڕێوەبچن بە ئامانجى نوێبونەوە و ئامادەکارى بۆ قۆناغى نوێ و روبەڕوبونەوەى
ئاڵنگارییەکان.