ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
09/06/2024
ئەنجومەنى
قەزاى کەرکوکى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوەى ئاسایی خۆى ئەنجامدا.
لە كۆبونەوەكەدا
عەزیز حەمید زەنگەنە، باژێڕوانی كەركوكى بزوتنەوەى گۆڕان ئاماژەى بە دواین پیشهاتەکان و
هەوڵەکانى خۆڕێکخستنەوە و هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و سەردان و بەسەركردنەوەكانی
باژێڕوان و دەستەی بەڕێوەبەر بۆلای هەڵسوڕاوان گۆڕانخوازان کرد
و جەختى لە پێداگرى لە بەرنامەى سیاسى گۆڕان کردەوە.
لە
کۆبونەوەکەدا بارودۆخى کەرکوک و پێشهاتەكانی پارێزگاکە و سنورەکە و گرفت و
ئاستەنگەکان گفتوگۆیان لەبارەوە کرا و دوپاتکرایەوە کە بزوتنەوەى گۆڕان لە دیدێکى
نیشتمانییەوە لە دۆخى کەرکوک و ناوچە کوردستانییە دابڕێنراوەکان دەڕوانێت و هەوڵەكانیشی
بۆ چارەسەركردنی كێشەو گرفتەكان و هەماهەنگی و یەکڕیزى لایەنە سیاسییەکانە لە پرسە
نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا بەتایبەت بۆ دۆخى کەرکوک و خەڵک و جوتیارانى سنورەکە.