بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە: هەڵبژاردن دەکەینە هەوێنی بەهێزکردنەوەی گۆڕان

31/08/2024


ئەمڕۆ شەمە (٣١ی ٨ی ٢٠٢٤)، بۆ ئامادەکاری زیاتر بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبونەوەی بازنەی سلێمانی و هەڵەبجەی بزوتنەوەی گۆڕان، بە بەشداری باژێڕوانەکانی سنوری هەردو پارێزگاکە و تیمی حکومەتی خۆجێی بەڕێوەچو.

لەسەرەتادا، تیشک خرایە سەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنە گشتیەکانی هەرێم. لەو ڕوانگەیەوە جەختیکردەوە هەڵبژاردن وێستگەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی ڕەوایەتی حوکمڕانی و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک، هاوکات بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بە گڕوتینەوە پێویستییەکی دیموکراتی و ڕێکخراوەیی گرنگە بۆ هەمومان، هەربۆیە پێویستە ئۆرگان و لایەنە پەیوەندیدارەکانمان بەشدارێکی کارا بکەین بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی کاندیدەکانی بزوتنەوەی گۆڕان، سەرکەوتنیشمان پەیوەستە بە کاری پێکەوەیی و بەهێزکردنەوەی ڕێگەکانی پەیوەندیکردن بە هاوڵاتیان و ڕونکردنەوەی دۆخەکە وهەوڵی دەنگدان بە لیستەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

لە بەردەوامی کۆبونەوەکەدا، بەشداربوان سەرنج و تێبینی گرنگیان خستەڕوو، بۆ بەهێزکردنی گوتاری سیاسیی و میدیایی و هەماهەنگی لەنێوان ئۆرگان و دامەزراوەکان. کۆدەنگی هەبو بۆ چالاککردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشوەخت و بەشێوەیەکی سەردەمیانە، کە هەڵوێست و ڕوانگەی گۆڕان بە ڕوونی بۆ هاوڵاتیان بخرێتەڕو، هەروەها بەپێی تایبەتمەندی دەنگدەرانی بازنەی سلێمانی و هەڵەبجە گوتاری سیاسی هاوتەریب بە خواست و داواکاری و پێویستییەکانی هاوڵاتیان دابڕێژرێتەوە و هەڵبژاردن بکەینە هەوێنی بەهێزکردنەوەی گۆڕان و خزمەتکردنی هاونیشتمانیان.


هەواڵی زیاتر