ئەنجومەنى قەزاکانى هەڵەبجە و دەربەندیخان و پێنجوێنى بزوتنەوەى گۆڕان کۆبونەوە

03/09/2024

ئەمڕۆ سێشەممە، لە مەكۆی هەڵەبجەی شەهیدی بزوتنەوەی گۆڕان و بەمەبەستی تاوتوێکردنى دۆخى سیاسى و دواین پێشهات و ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنەکانى داهاتوو، ئەنجومەنى قەزاکانى هەڵەبجە و دەربەندیخان و پێنجوێنى بزوتنەوەى گۆڕان كۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا کە باژێروان و ئەندامانى دەستەى بەڕێوەبەرى ئەنجومەنى قەزاکان و ژمارەیەک لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان ئامادەى بون جەخت کرایەوە لە درێژەدان بە بەرنامەى سیاسى بزوتنەوەى گۆڕان و خەباتی مەدەنی و بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و روبەڕوبونەوەى ئاڵنگارییەکان، هەروەک بەگەڕخستنى هەمو هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانەوەى متمانەی خەڵكی هەرێمی كوردستان و گۆڕانخوازان دوپاتکرایەوە.


هەواڵی زیاتر