بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر و دهۆک کۆبونەوە

04/09/2024

بۆ ئامادەکاری زیاتر بەرەو هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، کۆبونەوەی بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک بە بەشداری ئۆرگانە پەیوەندیدارەکان و تیمی حکومەت لەهەردو سنورەکە بەڕێوەچو.

لە کۆبونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دوایین پەرەسەندنە سیاسیەکانی هەرێم و پرسی هەڵبژاردنە گشتیەکانی هەرێم و جەختکرایەوە کە هەڵبژاردن وێستگەیەکی گرنگە بۆ نوێکردنەوەی ڕەوایەتی حوکمڕانی و گەڕانەوە بۆ ڕای خەڵک، هاوکات بەشداری بزوتنەوەی گۆڕان بە گڕوتینەوە بە پێویستییەکی دیموکراتی و ڕێکخراوەیی گرنگ لەقەڵەمدرا.

لە بەردەوامی کۆبونەوەکەدا، بەشداربوان سەرنج و تێبینی گرنگیان خستەڕوو، بۆ بەهێزکردنی گوتاری سیاسیی و میدیایی و هەماهەنگی لەنێوان ئۆرگان و دامەزراوەکان هاوتەریب بە خواست و داواکاری و پێویستییەکانی هاوڵاتیان دابڕێژرێتەوە و هەڵبژاردن بکەینە هەوێنی بەهێزکردنەوەی گۆڕان و خزمەتکردنی خەڵک.


هەواڵی زیاتر