هەولێر؛ سەرۆکی کەمپینی هەڵبژاردنی بازنەی پارێزگای هەولێر و هەڵسوڕاوان كۆبونەوە

30/09/2024


ئەمڕۆ دوشەممە (30ی 9ی 2024) سەرۆکی کەمپینی هەڵبژاردنی بازنەی پارێزگای بەئامادەبونی حاكم سەمەد کارزان گەردی و رەوەند بەکر كاندیدانی سنوری پارێزگاكە لەگەڵ بەشێک لەنوێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان  پەیوەست بە هونەرو شێوازی بەشداری هەڵمەتی هەلبژاردن کۆبونەوە.

لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا لەبارەی دەستاودەستی ئاشتیانەی دەسەڵات لەناو بزوتنەوەی گۆڕان، دۆخی هەڵبژاردن و پێویستی بەگەڕخستنی هەموو هەوڵەكان بۆ سەرخستنی  لیستی (١١٤)ی گۆڕان و کاندیدەکانی تاوتوێكرا.

هەروەك جەختكرایەوە لە پابەندبون بە بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و ئامادەیی تەواو خرایەڕو بۆ پاڵپشتی كاندیدان و لیستی گۆڕان.


هەواڵی زیاتر