ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان: داواكارین كەركوكیەكان لە سەرژمێریدا كوردبوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بسەلمێنین
18/11/2024
ئەنجومەنی
قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت؛ پرۆسەی سەرژمێری گشتی گرنگ و
چارەنوسسازە بۆ گەلەلەمان بەتایبەت بۆ كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان و داواكارین لەو
رۆژەدا كەركوكیەكان كوردبوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان بسەلمێنین.
لەگەڵ
نزیكبونەوەی وادەی سەرژمێری گشتی عێراق، ئەنجومەنی قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان
راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە و ئاماژە بەوە دەكات؛ پرۆسەكە هەنگاوێكە بۆ دیاریكردن
و سەلماندنی كوردستانیبونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان و لە سۆنگەی
بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانییەوە دەڵێت: ئەركە لەسەر هەموو خێزانێك و تاك
بەتاكی كەركوكییەكان و خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكان كە ئاوارەی هەرشارێكن بگەڕێنەوە
زێدی خۆیان، "داواكارین لە هەر كوردێك بەشداری ئەو پڕۆسەیە بكات چونكە
ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەی و نشتیمانییە و ئایندەی میللەتەكەمان دیاری دەكات".
دەقی
راگەیەندراوەكە:
داواكارین
لە رۆژی سەرژمێری گشتیدا كەركوكیەكان كوردبوونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان
بسەلمێنین.
پرۆسەی
سەرژمێری گشتی لەعێراق پرۆسەیەكی گرنگ و چارەنوسسازە بۆ گەلەلەمان تایبەت بۆ
كەركوك و ناوچە جێناكۆكەكان.
پرۆسەكە
هەنگاوێكە بۆ دیاریكردن و سەلماندنی كوردستانیبونی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان
ئەركە
لەسەر هەموو خێزانێك و تاك بەتاكی كەركوكییەكان و خەڵكی ناوچە دابڕێندراوەكان كە
ئاوارەی هەرشارێكن بگەڕێنەوە زێدی خۆیان،
بۆیە
داواكارین لە هەر كوردێك بەشداری ئەو پڕۆسەیە بكات چونكە كوردستانیبوونی كەركوك
بەندە بە بەشداری و گەڕانەوەی تۆی كەركوكی و دانیشتوانی ناوچە دابڕێندراوەكانی تر،
ئەمەش ئەركێكی پیرۆزی نەتەوەی و نشتیمانییە و ئایندەی میللەتەكەمان دیاری دەكات.
ئەنجومەنی
قەزای كەركوكی بزوتنەوەی گۆڕان
٢٠٢٤/١١/١٨