بە ئامادەبونی دانا ئەحمەد مەجید، كۆبونەوەی ئەنجومەنی قەزای سلێمانی بەڕێوەچو
18/09/2025
ئەمڕۆ پێنجشەمە (18ی 9ی2025)، بە ئامادەبونی دانا ئەحمەد
مەجید، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، كۆبونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی
لە مەكۆی سلێمانی بەڕێوەچو.
كۆبونەوەكە تایبەت بو بە رێكخستنەوە و نوێكردنەوەی بەشێك
لە ئۆرگانەكانی ئەنجومەنی قەزای ناوەندی سلێمانی بزوتنەوەی گۆڕان و باسكردن لە
رێگاكانی پەیوەندیكردن بە هەموو ئەو هاوڕێ گۆڕانخوازانەی لە سنوری شاری سلێمانی كە
پێشتر هەڵسوڕاوی چالاك بون و ئێستا بە هەر هۆكارێك دوورن لە كاری رێكخراوەیی.
لە سەرەتای كۆبونەوەكەدا دانا ئەحمەد مەجید، ستایشی هەوڵ
و كارەكانی ستافی ئەنجومەن و دەستەی بەڕیوەبەری مەكۆی سلێمانی كرد كە لە چەند
مانگی رابردوودا ئەركە رێكخراوەیەكانیان بەباشی راپەڕاندوە و ئامادەی هەنگاوەكانی
خۆڕێكخستنەوەی بزوتنەوەی گۆڕانن. جەختیشی كردەوە كە سلێمانی وەك شار و مەكۆی
سەرەكی وەك یەكە رێكخراوەیەكەی بەشێكی زیندوی گرنگی بزوتنەوەكەن و داوایكرد زیاتریش
لە رابردو لەناو ئێش و ئازارەكانی خەڵكدا بن و پردێكی پەیوەندی و كاریگەریش بن بۆ
پشتیوانی و گوزارشتكردن لە داواكارییەكانی خەڵك.
لای خۆیەوە رەئوف ئەحمەد
کاکى باژێروانی سلێمانی سوپاسی پێزانینی ئاڕاستەی گۆڕانخوازانی سنوری مەكۆ
كرد، هاوكات بەردەوامی هەوڵەكانی بە ئاڕاستەی خۆڕێكخستنەوە و بەهێزكردنەوەی
ئۆرگانەكانی مەكۆی سلێمانی دوپاتكردەوە و جەختی كردەوە كە بە هەموو توانیانەوە
هەوڵی جێبەجێكردنی بەرنامەی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان دەدەن و وەك هەمیشە لە بەرەی
خەڵك دەمێننەوە.
فۆتۆ: بڕیار نامیق