هەولێر؛ گۆڕان هەنگاوی كرداریی دەنێت بۆ خۆڕێكحستنەوە
12/07/2026
شاندێكی
بزوتنەوەی گۆڕان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی و دواین پێشهات و ئاڵنگاریەكان و دۆخی
ناوخۆیی و هەنگاوەكانی خۆڕێكستنەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی هەولێر و سۆران، كۆدەبێتەوە.
لە
چوارچێوەی راسپاردەی كۆنفڕانسی نیشتمانی و كۆبونەوەكانی جڤاتی نیشتمانی و دەستوری
نوێی ناوخۆیی پەسەندكراوی كۆنفڕانس پەیوەست بە هەنگاوەكانی خۆڕێكخستنەوە، شاندێكی
گۆڕان كە پێكهاتون لە شاخەوان رەئوف بەگ و نەسرین جەمال و جەعفەر خەیات ئەندامانی
ئەنجومەنی سیاسی، كاردۆ محەمەد و كاوە عوسمان ئەندامی جڤاتی نیشتمانی لە مەكۆی
گۆڕان لە هەولێر لەگەڵ ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی و هەڵسوڕاوانی هەولێر و سۆران
كۆبونەوە.
لە
ئێستادا بزوتنەوەی گۆڕان سەرجەم ئاست و ئۆرگانەكان لەژیر راسپاردەی كۆنفڕانسی
نیشتمانیدا سەرقاڵی خۆڕێكخستنەوە و هەنگاوی كرداریی و ئامادەكاریە بۆ قۆناغی نوێ
بەشێوەیەك كە لە ئاست چاوەڕوانی گۆڕانخوازان و تەواوی هەڵسوڕاوان و خەڵكدا بێت.