وەفدێكی هاوپەیمانی نیشتمانی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد
25/06/2019
بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پەیوەندیەكانی نێوانیان و دۆخی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق، وەفدێكی هاوپەیمانی نیشتمانی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد.
بە سەرۆكایەتی ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، وەفدێكی هاوپەیمانی نیشتمانی، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كرد و لەلایەن عومەر سەید عەلی رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و ژمارەیەك لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و ژوری پەیوەندیە سیاسیەكان و پەیوەندیە دبلۆماسیەكانەوە، پێشوازیان لێ كراو لەكۆبونەوەیەكدا، گفتوگۆ كرا لەسەر پەیوەندیی سیاسی نێوانیان و دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی كوردستان ئەو پێشهاتە سیاسییانەی ئێستا هاتونەتە ئاراوە.
دواتر وەفدەكەی هاوپەیمانی نیشتیمانی، سەردانی ئارامگەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفایان كرد.