ئا/ گه‌یلان عه‌باس سێ ساڵ لەمەوبەر، لە شه‌وی 15 له‌سه‌ر 16ی ته‌مموزی (2016)دا، توركیا روبه‌ڕوی هه‌وڵی كوده‌تایه‌كی سه‌ربازی بوه‌وه، به‌مه‌به‌ستی دورخستنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و پارته‌كه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی توركیا. كوده‌تاكه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌رو پله‌داری سه‌ربازی و به‌شێك له هێزه‌كانی نێو سوپای توركیا ئه‌نجامدرا. هه‌وڵی كوده‌تاكه (15) سەعاتی خایاند‌و تا به‌ره‌به‌یانی رۆژی (16)ی تەمموز به‌رده‌وام بو، سه‌رئه‌نجامه‌كه‌ی خۆی بینییه‌وه له‌شكستهێنان و ده‌ستگیركردنی ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه. پانۆرامای روداوه‌كانی شه‌وی كوده‌تاكه سەعات (10) شه‌وی (15)ی ته‌مموزی (2016)، له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیاوه جموجۆڵی سه‌ربازی ده‌ستیپێكرد، سه‌ره‌تا چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به‌ئاسمانی ئه‌نقه‌ره‌دا سوڕانه‌وه، له‌سه‌ر ئاستی زه‌مینیش چه‌ند تانكێكی سوپای توركیا پردی (بسفۆر) یان كۆنترۆڵكرد، ئه‌م پرده هه‌ردو به‌ری ئه‌وروپا و ئاسیای ئیستانبوڵ به‌یه‌كه‌وه گرێده‌دات. دواتر ورده ورده هێزه‌كانی سوپا به نێوه‌ندی شاری ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌دا بڵاوه‌یان پێكرا. تا ئه‌م ساته‌وه‌خته‌ش هاوڵاتیانی توركیا به گومانه‌وه سه‌یری جوڵه سه‌ربازییه‌كانی سوپایان ده‌كردو گومان ده‌كرا له‌وه‌ی ئه‌م هه‌وڵه ئامانج لێی كوده‌تاو كۆنترۆڵكردنی ده‌سه‌ڵاتی وڵات بێت.
بڵاوبونەوەی سوپا لە شەقامەکانی ئیستانبوڵ پاش چه‌ند خوله‌كێك كۆپته‌رێكی سوپا په‌لاماری بینای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركانی سوپا‌و بینای ده‌زگای هه‌واڵگری توركیای دا. لێره‌وه ده‌نگۆی ئه‌نجامدانی كوده‌تای سه‌ربازی له‌نێو توركیادا بڵاوبوه‌وه. به‌تایبه‌ت پاش بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بینای سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ركان و ده‌ستگیركردنی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا (خولوسی ئاكار) له‌لایه‌ن ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه‌وه. ساته‌وه‌ختی خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه له كه‌ناڵی TRT سوپا له جوڵه‌كانی به‌رده‌وام بو، سەعات (11:05) خوله‌ك بینالی یه‌ڵدرم سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا له‌رێگه‌ی په‌یامێكه‌وه جەختی له‌سه‌ر هه‌وڵی ئه‌نجامدانی كوده‌تا كرده‌وه له‌لایه‌ن گروپێكی یاخیبوی نێو سوپای توركیا، هاوكات داوای له هاوڵاتیانی توركیا كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رگری له‌شه‌رعیه‌ت بكه‌ن. سەعات (12)ی شه‌و بینای سه‌ره‌كی رادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی توركی (TRT) له ئه‌نقه‌ره له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپاوه كۆنترۆڵكراو سەعات (12:13) خوله‌ك به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی (ئه‌نجومه‌نی ئاشتی سوپای هێزه چه‌كداره‌كانی توركیا) بڵاوكرایه‌وه، له په‌یامێكدا رایانگه‌یاند: "بۆ پاراستنی دیموكراسی و پێكه‌وه‌ژیان و ئازادی توركیا ده‌ستیان به‌سه‌ر ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی توركیادا گرتوه". هاوكات حوکمی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی و باری نائاساییان له‌سه‌رانسه‌ری وڵات‌دا راگه‌یه‌ند، هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا بڕیاریاندا سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی توركیا تا كاتێكی نادیار دابخرێن.
ساتی بڵاوبونه‌وه‌ی دو په‌یامی هاوشێوه له لایه‌ن (ئه‌ردۆغان و عه‌بدوڵا گویل) له رێگه‌ی پرۆگرامی فه‌یس تایم له هه‌ردو كه‌ناڵی CNN TURK و NTV به‌مه‌به‌ستی داواكردن له‌پشتگیری شه‌قام بۆ گێڕانه‌وه‌ی شه‌رعیه‌ت له توركیادا. له سه‌ر شه‌قامه‌كانی توركیا به‌تایبه‌ت له (ئه‌نقه‌ره‌و ئیستانبوڵ) روداوه‌كان به‌رده‌وام بون تا ده‌هات دۆخه‌كه ئاڵۆز ده‌بو، ورده ورده به‌شێك له هاوڵاتیان له‌گه‌ڵ پۆلیس و سه‌ربازانی سوپا له‌سه‌ر شه‌قام روبه‌رو ده‌بونه‌وه. له‌وكاته‌داو لە سەعات (12:26) خوله‌ك ئه‌ردۆغان له ڕێگه‌ی په‌خشی راسته‌وخۆی كه‌ناڵی CNN TURK په‌یامێكی ڤیدیۆیی لەرێگەی ئه‌پڵیكه‌یشنی فه‌یس تایم بڵاوكرده‌وه‌و تیایدا دڵنیایی به‌خشیه هاوڵاتیانی توركیا له شكستهێنان به‌و یاخیبونه‌ی گروپێكی كه‌می نێو سوپای توركیا. هاوكات داوای له هاوڵاتیانی توركیا كرد بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌رگری له شه‌رعیه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی وڵات بگرن. ئه‌م په‌یامه‌ی ئه‌ردۆغان هاوشانی په‌یامێكی هاوشێوه له‌لایه‌ن (عه‌بدوڵا گویل) سه‌رۆك كۆماری پێشوی توركیا، له‌گه‌ڵ په‌یامی پشتگیری له شه‌رعیه‌تی ده‌سه‌ڵات و دیموكراسی وڵات هه‌رسێ پارتی ئۆپۆزسیۆنی توركیا (CHP-HDP -MHP) هۆكار بن بۆ رژانه سه‌ر شه‌قامی زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی توركیا به‌تایبه‌ت له هه‌رسێ گه‌وره شاری (ئیستانبوڵ و ئه‌نقه‌ره و ئیزمیر). هاوڵاتیان دژی کودەکاتەکە رژانە سەرشەقامەکان ئه‌مه‌ش هۆكاری سه‌ره‌كی بو بۆ دروستبونی پێكدادان له نێوان سه‌ربازانی سوپا‌و خه‌ڵكی سڤیل له‌لایه‌ك و سه‌رباز و پۆلیس له‌لایه‌كی دیكه‌وه. سەعات (12:52) خوله‌ك (ژه‌نراڵ ئومید دوندار) فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی یه‌كی سوپا دڵسۆزی خۆی بۆ ئه‌ردۆغان دوپاتكرده‌وه. ئاڵۆزی به‌رده‌وام بو له نزیكه‌ی سەعات (2)ی شەو ده‌نگۆی كوژرانی هاوڵاتیان له‌سه‌ر شه‌قام و نزیك پردی بسفۆڕ بڵاوبویه‌وه، ئه‌وه‌ش پاش روبه‌روبونه‌وه‌ی چه‌كداری له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی سوپادا. له‌و كاته‌دا فراكسیۆنه په‌رله‌مانیه‌كان له‌نێو بارگه‌ی په‌رله‌مانه‌وه په‌یامی ڤیدۆییان بڵاوده‌كرده‌وه هه‌ر له‌و كاته‌داو به‌دیاریكراوی له سەعات (2:42) خوله‌كی شه‌و په‌رله‌مانی توركیاش كرایه ئامانجی فڕۆكه‌كانی سوپا‌و بۆردومانكرا. سەعات (3:10) خوله‌ك ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه له نوسینگه‌ی سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپاوه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پاش نزیكه‌ی چوار سەعات له ئاسماندا ئه‌ردۆغان له‌رێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ته‌وه سەعات (3:20) خولەک گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك، هاوڵاتیانی تورك كه پێش دو سەعات توانیان فڕۆكه‌خانه‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه، پێشوازیان له ئه‌ردۆغان كرد. ئه‌ردۆغان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا لایه‌نگرانی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ر به (فه‌تحوڵا گوله‌ن)ی تۆمه‌تباركرد به ئه‌نجامدانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه. له‌وكاته‌دا روبه‌روبونه‌وه له‌نێوان سوپا‌و پۆلیس و هاوڵاتیاندا به‌رده‌وام بو، به‌ڵام تا ده‌هات كات له‌دژی ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه ده‌وه‌ستایه‌وه، له نزیك سەعات پێنجی به‌ره‌به‌یاندا زۆرینه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ی سوپا ده‌ستی به‌سه‌ردا گرتبون له‌لایه‌ن پۆلیس و هاوڵاتیانی توركیاوه كۆنترۆڵكرانه‌وه. هه‌ندێك له‌و كۆپته‌رانه‌ی سوپا كه له‌ئاسماندا مابون هێشتا به‌رده‌وامبون له بۆردومانی ناوچه هه‌ستیاره‌كانی ده‌سه‌ڵات، له نمونه‌ی كۆشكی كۆماری توركیا. پاش نزیكه‌ی سێ سەعات روبه‌روبونه‌وه له‌نێوان پۆلیس و سوپا‌و هاوڵاتیان له نزیك سەعات (7)ی بەرەبەیان به‌شێكی زۆر له سه‌ربازانی سوپا له‌سه‌ر پردی بسفۆڕ خۆیان راده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی ده‌وڵه‌ت كرده‌وه. سەعات (8:30) خوله‌كی به‌یانی (خولوسی ئاكار) سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپا ئازادكرا. شکستی کودەتاکە له‌گه‌ڵ هه‌ڵاتنی خۆری رۆژی (16)ی ته‌مموزدا، ورده ورده ده‌نگۆی شكستی كوده‌تاكه‌ی توركیا بڵاوبوه‌وه‌و لێره‌و له‌وێ ئه‌نجامده‌رانی كوده‌تاكه له‌رێگه‌ی پۆلیسی ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌ستگیرده‌كران. ساتی خۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی سوپا به پۆلیس و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر پردی بسفۆر سەعات (11)ی هه‌مان رۆژ (ئومێد دوندار) سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا به وه‌كاله‌ت به‌ناوی سوپای توركیاوه جارێكی دیكه پابه‌ندبونی سوپای توركیای بۆ ده‌ستور و دامه‌زراوه شه‌رعیه‌كانی توركیا راگه‌یاند. سەعات (1:35) خوله‌ك لێپرسراوی ده‌زگای میت (هاكان فیدان) پوچه‌ڵكردنه‌وه‌و شكستی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی راگه‌یاند. ساتی دەستگیرکردنی بەشداربوانی کودەتاکەو لێدان و ئەشکەنجەدانیان به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌وڵی كوده‌تای كۆمه‌ڵێك له ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی سوپا پاش تێپه‌ڕبونی (15) سەعات له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه شكستی پێهێندرا. كوده‌تاكه‌ی شه‌وی (15)ی ته‌مموز هه‌وڵێكی خۆڕسك نه‌بو، به‌ڵكو پرۆسه‌یه‌ك بو كه پێشتر له‌ناو جه‌رگه‌ی سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیاوه پلان‌داڕێژی بۆ كرابو. له دیارترین ئه‌و كه‌سایه‌تی و فه‌رمانده پله باڵایانه‌ی كه له‌پشت هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی توركیاوه بون: 1. كۆڵۆنێل موحه‌ره‌م كوسا، راوێژكاری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی سوپای توركیا. 2. ژه‌نڕال ئاكان ئۆز تورك، سه‌رۆكی پێشوی هێزه ئاسمانیه‌كانی توركیا‌و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای هێزه ئاسمانیه‌كانی توركیا. 3. ژه‌نراڵ ئاده‌م حه‌دوتی، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپای دوه‌می توركیا. 4. ژه‌نراڵ ئارداڵ ئۆزتورك، فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌می سوپای سێیه‌می توركیا . 5. ژه‌نراڵ مه‌مدوح حه‌ق بیلان، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ناوچه‌ی ئیجه. 6. ژه‌نراڵ به‌كر كۆجاك، سه‌رۆكی لیوای (55)ی پیاده‌ی ویلایه‌تی قرقله‌ر ئه‌یلی. 7. لیوا حه‌سه‌ن بۆلات، سه‌رۆكی لیوای (39)ی پیاده‌ی ویلایه‌تی هاتای. 8. ئه‌دمیراڵ خه‌لیل ئیبراهیم یه‌ڵدز، سه‌رۆكی لیوائی ده‌ریای ئیزمیر. 9. ژه‌نراڵ یونس مۆتامان، فه‌رمانده‌ی لیوای كۆماندۆزی (49)ی ویلایه‌تی بینگۆڵ. 10. ژه‌نراڵ ئیسماعیل غۆنیشار، فه‌رمانده‌ی لیوای كۆماندۆزی دوه‌می ویلایه‌تی بولو. 11. یوجیل تۆپچی، فه‌رمانده‌ی هێزی ئاسمانی و وه‌كیلی وه‌زاره‌تی دارایی. 12.نه‌دیم كارابۆڵت، فه‌رمانده له‌هێزی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی توركی. 13. ئۆرها تۆڵۆ ئۆغڵۆ: له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك. 14. موراد دیڤریڵ: له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری فرۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه كۆكتشن. 15. ئامینه غۆڵشین تورون ئۆغڵۆ ئه‌سڵان، له فه‌رمانده‌ی لۆجستیكی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت. 16. ئه‌حمه‌د غومیش، له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی له (ئاش بانك) گه‌وره‌ترین بانكی تایبه‌تی توركیا. 17. مه‌سعود یۆرتان، به‌رێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان له ئه‌مینداریه‌تی گشتی له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری گشتی بریكاری ئه‌نادۆڵ. 18. تامر ئۆز ئه‌سڵان، له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌ڕێوەبه‌ری گشتی رادیۆی TRT . 19. ئیلهان كارسۆ، فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و به‌رێوبه‌ری شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره. 20. موراد كاراكوش، فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی و سه‌رۆكی به‌رێوبه‌رایه‌تی دۆخی له‌ناكاو فریاگوزاری. 21. عه‌مید حسێن ئه‌رغیزین، له ئه‌كادیمیای فه‌رمانده‌یی چه‌كی ئاسمانی به‌رێوبه‌ری ده‌سته‌ی رادۆیو ته‌له‌فیزیۆنی حكومی له ئیستانبوڵ. 22. ژه‌نراڵ عه‌لی عوسمان غیرجان، فه‌رمانده‌ی لیوای ده‌ره‌كی یه‌كه‌م و به‌رێوبه‌ری گشتی ئاسایش. 23. ژه‌نراڵ فاروق باڵ، فه‌رمانده‌ی ده‌ره‌ك له ناوچه‌ی كاستامۆنع و بریكاری وه‌زاره‌تی ناوخۆ. 24. پاشكۆی سەربازی كوه‌یت و به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كۆمپانیای MKE ئه‌م كۆمپانیایه سه‌رپه‌رشتی سه‌رجه‌م گرێبه‌سته سه‌ربازییه‌كانی سوپای توركیا ده‌كات. ده‌رئه‌نجامی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا هۆكار بو بۆ ئه‌وه‌ی توركیا له‌ڕوی سه‌ربازی و ئه‌منییه‌وه توانایه‌كی زۆری سه‌ربازی له‌ده‌ست بدات، به‌جۆرێك رۆژنامه‌ی زه‌مانی توركی له راپۆرتێكیدا ده‌ڵێت "كوده‌تاكه‌ی توركیا هۆكار بو بۆ ئه‌وه‌ی سوپای توركیا 40%ی ژه‌نراڵه سه‌ربازییه‌كانی له‌ده‌ست بدات، به جۆرێك كه ژماره‌ی ژه‌نراڵه‌كانی سوپا به‌ر له كوده‌تاكه ژماره‌یان (326) ژه‌نراڵ بون، به‌ڵام پاش كوده‌تاو پرۆسه‌ی پاكتاو و ده‌ستگیركردنی فه‌رمانده سه‌ربازییه تێوه‌گلاوه‌كانی به‌شداری پرۆسه‌كه ژماره‌یان كه‌مبویه‌وه بۆ (196) ژه‌نراڵ". ته‌نانه‌ت ئه‌م كوده‌تایه هۆكار بو بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی توانای سه‌ربازی توركیا له‌سه‌ر ئاستی هاوپه‌یمانێتی ناتۆ، به جۆرێك ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی له ناو ناتۆ به‌ر له كوده‌تاكه ژماره‌یان (518) هه‌زارو (166) سه‌ربازبو، بەڵام پاش كوده‌تاكه ژماره‌كه‌یان كه‌مبوه‌وه بۆ (355) هه‌زارو (212) سه‌رباز. ئه‌مه‌ش به‌رامبه‌ره به‌رێژه‌ی (31%)ی توانای سه‌ربازی توركیا له‌نێو هاوپه‌یمانێتی ناتۆ. وێنه‌ی به‌شێك له ئه‌فسه‌رو پله‌داره‌كانی توركیا كه تۆمه‌تبار بون به ئه‌نجامدانی كوده‌تاكه سه‌رچاوه‌كان - إنفوغرافیك.. إجمالی المعتقلین والموقوفین فی تركیا علی الموقع: https://www.skynewsarabia.com/web/image_gallery/860104/ - الجیش التركی یكشف عدد القوات التی شاركت فی محاوله الانقلاب، علی الموقع: https://arabic.rt.com/news/834150-%D8%A8 - من هو محرم كوسا؟، علی الموقع: http://www.aljazeera.net/encyclopedia/icons/2016/7/17 - أبرز المشاركین فی المحاوله الانقلابیه بتركیا، علی الموقع: http://www.aljazeera.net/encyclopedia/icons/2016/7/17 - من هم أبرز المتورگین فی محاوله الانقلاب فی تركیا؟، علی الموقع: http://www.noonpost.org/content/12899 - الجیش التركی یكشف عدد القوات التی شاركت فی محاوله الانقلاب، علی الموقع: https://arabic.rt.com/news/834150 - الجیش التركی یخسر 40% من جنرالاته منژ انقلاب تركیا الفاشل، علی الموقع: https://www.eremnews.com/news/world/924027?_c