لیستی گۆڕان: دانانی پلانێکی نیشتمانی بەمەبەستی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات

16/09/2018

لیستی گۆڕان ژمارە (148) بە بەرنامەیەکی سیاسی فرە رەهەندەوە بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات و لە کارنامەکەیدا کارکردن و پلانی خۆی بۆ سەرجەم سێکتەرەکان و بوارەکان ئاشکرا دەکات.

لە بەشی دوەمی بەرنامە سیاسییەکەیدا کە تایبەتە ئامانجە ستراتیجییەکان، لە بواری کشتوکاڵ و پیشەسازی و به‌رهه‌مهێناندا جەخت لەسەر دانانی پلانێکی نیشتمانی بەمەبەستی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە رێگای بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان، ئەمەش لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و دورکەوتنەوە لە پشتبەستن بەتەنها یەک سەرچاوەی داهات و زیادکردنی داهاتی گشتی و زیادبونی هەلی کار لە کوردستاندا.

لیستی (148)ی بزوتنەوەی گۆڕان لەکارنامەکەیدا ئاماژەی بە دانانی پلانێکی نیشتمانی دەکات بۆ زیادکردنی بڕی شمەکی هەناردە و کەمکردنەوەی بڕی شمەکی هاوردە.

لە کەرتی کشتوکاڵدا لیستی گۆڕان ژمارە (148) پێداگریی لەسەر پێڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی کشتوکاڵی به‌پێی نەخشەیەكی گشتی دەکات بۆ زیندوكردنەوە‌ و هاندانی كەرتی كشتوكاڵ، بەگەڕخستنی هەمو ئەو پلان‌ و ئامێرە هاوچەرخانەی كە لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا كاریان پێدەكرێت.

بەرنامەی هەڵبژاردنی لیستی گۆڕان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان (2018)

دوەم؛ ئامانجە ستراتیجییەکان

• کشتوکاڵ و پیشەسازی و به‌رهه‌مهێنان
1. دانانی نەخشەیەكی گشتی بۆ پاراستنی ئاوی سەرزەوی‌ و ژێرزەوی، دروستكردنی بەنداو ‌و كەناڵی تایبەت بە قازانجی پرۆژەكانی ئاو‌ و باخداریی ‌و ژینگەو كەرتی كشتوكاڵی.

2. دانانی پلانێکی نیشتمانی بەمەبەستی زیادکردنی سەرچاوەکانی داهات لە هەرێمی کوردستان، ئەوەش لە رێگای بوژاندنەوەی کەرتی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان ...هتد، ئەمەش لەپێناو بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر و دورکەوتنەوە لە پشتبەستن بەتەنها یەک سەرچاوەی داهات و زیادکردنی داهاتی گشتی و زیادبونی هەلی کار لە کوردستاندا.

3. دانانی پلانێکی نیشتمانی بۆ زیادکردنی بڕی شمەکی هەناردە و کەمکردنەوەی بڕی شمەکی هاوردە.

4. پێڕه‌وکردنی سیاسه‌تێکی کشتوکاڵی به‌پێی نەخشەیەكی گشتی بۆ زیندوكردنەوە‌ و هاندانی كەرتی كشتوكاڵ، بەگەڕخستنی هەمو ئەو پلان‌ و ئامێرە هاوچەرخانەی كە لە وڵاتە پێشكەوتوەكاندا كاریان پێدەكرێت.

5. پاداشتکردنی جوتیار بەرامبەر هەر بەرهەمیكی كشتوكاڵی لە بواری باخداری، دانەویڵە، سەوزەوات و خانوی شوشەیی.

6. هاندانی پرۆژە كشتوكاڵییە گەورە‌ و هەرەوەزییەكان، بە تەرخانكردنی زەوی‌ و كاراكردنی بانكی كشتوكاڵی.

7. پشتیوانیکردنی پرۆسەی ئاژەڵداریی، چ لەسەر ئاستی دەسپێشخەریی تاكەكەس، چ لەسەر ئاستی پرۆژەی گەورە ‌و هاوبەش.

8. هاندانی پیشەسازیی سوك‌ و پشتیوانیكردنی دارایی ئەو پرۆژانەی كە بەرهەمی خۆماڵی دەكەنە ركابەری بەرهەمی دەرەوه‌.

9. هاوکاریکردنی پیشەسازیی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، شیرەمەنی، زەیت، لەقوتوگرتن، ئاوی كانزایی. پشتیوانیكردنی تایبەتی ئەو پرۆژانەی هەناردەی دەرەوە دەكرێن.

10. کردنەوەی لقی بەرهەمهێنی كۆمپانیا جیهانییەكانی پیشەسازیی سوك‌ و قورس، بەمەرجێك لە خزمەتی ژینگە ‌و بەرژەوەندیی ستراتیجی ‌و كەمكردنەوەی دیاردەی بێكاریدا بێت.


هەواڵی زیاتر