رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی

28/07/2019

رێپێدراوی یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت: محەمەد تۆفیق رەحیم دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندن کێشاوەتەوە و وەک هەڵسوڕاوێک دەمێنێتەوە.
دەقی رونکردنەوەکە
رونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی
ئەمڕۆ شەممە (27/7/2019) لە کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕاندا، محەمەد تۆفیق رەحیم، دەستی لە ئەندامێتی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان کێشایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی لە (25/7/2019)ـەوە ماوەی خانەی راپەڕاندن دو ساڵی خۆی تەواوکردوە. بۆیە ناوبراو وەک هەڵسوڕاوێک دەمێنێتەوەو کاردەکات.

وریا محەمەد
رێپێدراوی یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان


هەواڵی زیاتر