ناوەندی هەڵبژاردنی چوار لایەن، هەماهەنگی بۆ بانگەشە و رۆژی دەنگدان دەکەن
16/09/2018
گۆڕان و کۆمەڵ و
یەکگرتو، لەسەر ئاستی ژور و ناوەندەکانی هەڵبژاردن کۆبونەوە و بڕیاردا، هەماهەنگی
بکەن بۆ چاودێریی بانگەشەی هەڵبژاردن و رۆژی دەنگدانیش.
ئەمڕۆ یەکشەممە،
لە بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر، کۆبونەوەی هاوبەشی ژوری هەڵبژاردنی
بزوتنەوەی گۆڕان و ناوەندی هەڵبژاردنی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان و مەکتەبی هەڵبژاردنی
یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان و بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان بەڕێوەچو.
لە کۆبونەوەکەدا،
ئەو چوار لایەنە سیاسییە گفتوگۆیان کرد لەسەر هەماهەنگی نێوانیان بۆ چاودێریی
کردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردن و چاودێریی کردنی رۆژی دەنگدان و سندوقەکانی
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە (30)ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.
هەولێر- هەژار ئەنوەر