سبەینێ دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ خانەی راپەڕاندن دەکرێتەوە
03/09/2019
کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کۆتایی هات و رێنماییەکانی
تایبەت بە هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن پەسەند کران.
زمناکۆ جەلال، رێکخەری ژوری هەڵبژاردن و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی
گۆڕان بە (سبەی) راگەیاند: لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا رێنماییەکانی هەڵبژاردنی خانەی
راپەڕاندن پەسەندکران و بەپێی ئەو رێنماییانەش لە رۆژی (14/9/2019) ئەندامانی
خانەی راپەڕاندن هەڵدەبژێردرێن.
وتیشی :"بەپێی دەستوری ناوخۆیی بزوتنەوەی گۆڕان و لە سبەینێ
چوارشەممەوە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ ئەندامانی خانەی راپەڕاندن دەکرێتەوە، دوای
داخستنی دەرگای خۆ کاندید کردن ناوی کاندیدەکان ئاشکرا دەکرێت و لە وادەی
دیاریکراودا هەڵبژاردنەکە ئەنجام دەدرێت".
رێکخەری ژوری هەڵبژاردن رایگەیاند: هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی
خانەی راپەڕاندن، لەژێر چاودێریی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و بە سەرپەرشتی
دادوەرێک ئەنجام دەدرێت.
سلێمانی/ بڕیار نامیق