وه‌فدێكی‌ باڵیۆزو كۆنسوڵخانه‌ی‌ گشتیی‌ به‌ریتانیا سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد

03/09/2019

بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر دۆخی‌ سیاسیی هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق، وه‌فدێكی‌ باڵیۆزو كۆنسوڵخانه‌ی‌ گشتیی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق‌و هه‌رێمی‌ كوردستان، سه‌ردانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیان كرد.

پێشنیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ مه‌كۆی‌ سه‌ره‌كیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان لە سلێمانی، عومه‌ر سه‌ید عه‌لی‌، رێكخه‌ری‌ گشتیی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان، پێشوازیی‌ كرد له‌ جۆن ویڵكس باڵیۆزی‌ به‌ریتانیا له‌ عێراق‌و كۆنسوڵی‌ گشتی‌ ئه‌و وڵاته‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان. له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ رێكخه‌رو ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی‌ ژوری‌ په‌یوه‌ندییه‌ دیبلۆماسییه‌كان ئاماده‌ی‌ بون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسیی هه‌رێمی‌ كوردستان‌و عێراق.

لەو کۆبونەوەیەدا، وه‌فدی‌ میوان وێرای پشتیوانیی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بۆ كابینه‌ی‌ نوێی حكومه‌تی‌ هه‌رێم، هیوایان خواست هه‌رچی‌ زوه‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم ‌و حكومه‌تی‌ ناوه‌ند، رێكبكه‌ون له‌سه‌ر كۆی‌ ئه‌و كێشانه‌ی‌ له‌نێوانیاندا هه‌یه‌. بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕانیش سوپاسی پشتیوانیكردنی‌ وه‌فدی‌ به‌ریتانیای كردو ئومێدی‌ خواست، هه‌رێمی‌ كوردستان قۆناغێكی‌ تازه‌ له‌ پرۆسه‌ی‌ سیاسی‌و ئیداره‌ی‌ نوێدا، به‌خۆوه‌ ببینێت.


هەواڵی زیاتر