هەڵبژاردن بۆ خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەکرێت

14/09/2019

ئه‌مرۆ لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵدەبژێردرێن.

ئه‌مرۆ شەممە (14/9/2019) هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی راپەراندن و رێكخەری گشتی لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا ئەنجامبدرێت، كە بەپێی زانیارییەكانی (سبەی) بۆ پۆستی رێكخەری گشتی دو كاندید هەن و (14) كەسیش بۆ پێنج ئەندامی خانەی راپەڕاندن كێبڕكێ دەكەن و یەكێك لە ئەندامەكانی خانەی راپەڕاندنیش، كە سكرتێری جڤاتی گشتییە، دوێنێ هەڵبژێردراو و راستەوخۆ بوە ئەندامی خانەی راپەڕاندن.

خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان پێكدێت لە حەوت كەس كە بریتیین لە رێكخەری گشتیی و سكرتێری جڤاتی نیشتمانی و سكرتێری جڤاتی گشتیی و سكرتێری فراكسیۆنەكان و سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری ژورەكان و سكرتێری کاروباری خەڵك.


هەواڵی زیاتر