عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح: کاتی ئەوەیە بە دەنگەکانتان وەڵامی دەسەڵاتی شکستخواردو بدەنەوە

17/09/2018

په‌یامی‌ عه‌لی‌ حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی‌ لیستی‌ گۆڕان ژماره‌ (148) بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان:

هاوڵاتیانی‌ به‌ڕێز ئێستا كاتی‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌ ده‌گه‌كانتان وه‌ڵامی‌
ئه‌وانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ (27) ساڵه‌ برسێتی‌ و نه‌هامه‌تی‌ و نادادی‌
به‌سه‌ر ئه‌م میلله‌ته‌دا ده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌رده‌وام بین له‌
روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ زوڵم و سته‌مكاری‌ و گه‌نده‌ڵی‌ و نادادی‌، پێویستمان
به‌ ده‌نگه‌كانتانه‌، ده‌نگه‌كانتان پشتیوانێكی‌ به‌هێزه‌ بۆ ئێمه‌.

ئێمه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی‌ تۆكمه‌وه‌ ده‌چینه‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان بۆ
جێگیركردنی‌ سیسته‌مێكی‌ په‌رله‌مانی‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ سیسته‌می‌
موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان، تۆڕی‌ پاراستنی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، بۆ
گه‌شه‌پێدانی‌ ئابوری‌ وڵات، بۆ دروستكردنی‌ ده‌رفه‌تی‌ كار له‌ كه‌رتی‌
گشتی‌ و كه‌رستی‌ تایبه‌ت، به‌هیوام ده‌سه‌ڵات نه‌توانێ بێئومێدتان بكات
له‌ رۆیشتن بۆ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان. دانیشتنی‌ ئێوه‌ له‌ ماڵه‌وه‌ نه‌ك
هیچ له‌ دۆخه‌كه‌ ناگۆڕێت، به‌ڵكو هاوكاری‌ ده‌سه‌ڵات ده‌بێت له‌ مانه‌وه‌ و
زوڵم و سته‌مكاری‌.

به‌هیوام ده‌نگ بده‌ن به‌ لیستی‌ ژماره‌ (148)ی‌ كاندیده‌كانی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان بۆ په‌رله‌مانی‌ كوردستان.


هەواڵی زیاتر