پرۆسەى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن بەڕێوەدەچێت

14/09/2019

دواى دەستپێکردنى کۆبونەوەى جڤاتى نیشتیمانى بزوتنەوەى گۆڕان، ئەندامانى پێشوى خانەى راپەڕاندن کۆتاییان بە کارەکانیان هێنا و پرۆسەى هەڵبژاردن بۆ ئەندامانى نوێى خانەى راپەڕاندن دەستیپێکرد.

پەیامنێرى (سبەى) لە هۆڵى کۆبونەوەکە و بەڕێوەچونى پرۆسەى دەنگدانەوە رایگەیاند؛ بۆ رێکخەرى گشتى، عومەر سەید عەلى و شۆڕش حاجى کاندیدن، عەدنان عوسمان و زمناکۆ جەلال کاندیدن بۆ سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى و جەلال جەوهەر تاکە کاندیدى ئەندامى خانەى راپەڕاندنە بۆ کاروبارى فراکسیۆنەکان، هەریەکە لە دەرباز محەمەد و گەیلان شێخ عومەر کێبڕکێ دەکەن بۆ سکرتێرى کاروبارى ژورەکان و هەریەکە لە ئاسۆ رەحیم و شەماڵ عەبدولوەفا کاندیدن بۆ سکرتێرى کاروبارى باژێروانەکان، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنى پرۆسەکە دو کاندید بۆ سکرتێرى کاروبارى خەڵک کشانەوە و ئێستا قارەمان قادر، مونیرە عوسمان، برزۆ مەجید و عومەر حسێن کێبڕکێ دەکەن بۆ ئەو پۆستە.

ئەندامانی خانەی راپەڕاندن پێکدێن لە (رێکخەری گشتی، سكرتێری جڤاتی نیشتمانی، سکرتێری فراكسیۆنەكان، سكرتێری ژورەكان، سكرتێری باژێڕوانەكان و سكرتێری كاروباری خەڵك و سەرۆکى جڤاتى گشتى).

پێکهاتە و ئەرکەکانی خانەی راپەڕاندن

یەکەم: رێکخەری گشتی
سەرپەرشتی کۆبونەوەکانی خانەی راپەڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی دەکات.
لە بەردەم جڤاتی نیشتیمانیدا بەرپرسیارە.
لە کاتی ئامادەنەبونیدا، یەکێ لە ئەندامانی خانەی راپەڕاندن رادەسپێرێ بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی.

دوەم: سکرتێری کاروباری جڤاتی نیشتیمانی
ئەرکەکانی بریتیە لە، دیاریکردنی کات و شوێن و کارنامەی کۆبونەوەکانی جڤاتی نیشتیمانی.
تۆمارکردنی کۆنوسی کۆبونەوەکان، تۆمارکردنی بڕیار و راسپاردەکانی و گەیاندنی بە جێگەی پەیوەندیدار.

سێیەم: سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان فراکسیۆنەکان و دامەزراوەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

چوارەم: سکرتێری کاروباری باژێرەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە رێکخستنی پەیوەندی رۆژانەی نێوان باژێڕوان و باژێڕەکان و خانەی راپەڕاندن و وەڵامدانەوەی نامە و پەیام و پرسیارەکانیان.

پێنجەم: سکرتێری کاروباری ژورەکان
ئەرکەکانی بریتیە لە هەماهەنگی نێوان ژورەکان و خانەی راپەڕاندن و دامەزراوەکانی گۆڕان.

شەشەم: سکرتێری کاروباری خەڵک
ئەرکەکانی بریتیە لە پێشوازیکردنی ئەوانەی رۆژانە سەردانی مەکۆی سەرەکی دەکەن.
گوێگرتن لە پێشنیاز، رەخنە، ئامۆژگاری، سکاڵاکانی خەڵک و گەیاندنی بابەتەکانیان بە جێگەی پەیوەندیدار.

حەوتەم: سەرۆکی جڤاتی گشتی


هەواڵی زیاتر