عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە

14/09/2019

لە هەڵبژرادنی ئەمڕۆی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندندا، عومەر سەید عەلی بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

دوای جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژرادنی ئەمڕۆی رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، عومەر سەید عەلی بە 28 دەنگ لە بەرامبەر 12 دەنگ بۆ شۆڕش حاجی، بە رێكخەری گشتی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە.

هاوکات، هەر لە هەڵبژاردنەکاندا هەریەک لە جەلال جەوهەر بە سكرتێری فراكسیۆنەكان، عەدنان عوسمان بە سكرتێری جڤاتی نیشتیمانی، برزۆ مەجید بە سكرتێری كاروباری خەڵك و دەرباز محەمەد بە سكرتێری ژوورەكان هەڵبژێردران.

له‌ئێستاشدا هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئاسۆ ره‌حیم و شه‌ماڵ عه‌بدولوه‌فا دوباره‌ ده‌كرێته‌وه‌، به‌و پێیه‌ی ده‌نگی یه‌كسانیان به‌ده‌ستهێنابوو.


هەواڵی زیاتر