رێکخەرى گشتى و خانەى راپەڕاندن هەڵبژێردران

14/09/2019

ئەمڕۆ شەممە (14/9/2019) لە پڕۆسەی دەنگدانى ئەندامانى جڤاتى نیشتیمانى، رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندنى بزوتنەوەى گۆڕان هەڵبژێردران.

بەپێى ئەنجامى هەڵبژاردنەکە کە لەژێر چاودێرى دادوەر و نوسینگەى سلێمانى کۆمیسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەکانى عێراق و لەلایەن ژورى هەڵبژاردن و ژورى یاسایى بزوتنەوەى گۆڕانەوە بەڕێوەچو، لەنێو کێبڕکێى کاندیداندا رێکخەرى گشتى و ئەندامانى خانەى راپەڕاندن بەمشێوەیەبو:

عومەر سەید عەلى – رێکخەرى گشتى
عەدنان عوسمان – سکرتێرى جڤاتى نیشتیمانى
جەلال جەوهەر - سکرتێرى کاروبارى فراکسیۆنەکان
دەرباز محەمەد - سکرتێرى کاروبارى ژورەکان
شەماڵ عەبدولوەفا - سکرتێرى کاروبارى باژێرەکان
برزۆ مەجید - سکرتێرى کاروبارى خەڵک
جەمال حاجى محەمەد - سەرۆکى جڤاتى گشتى

پڕۆفایلى عومەر سەید عەلی
رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان
ساڵی (1945) لەگەڕەكی شێخان لەشاری سلێمانی لەدایك بوە.
ساڵی (1974) خانەی مامۆستایانی لەسلێمانی تەواو كردوە.
هەمان ساڵ بوەتە پێشمەرگە.
دوای نسكۆی شۆڕش لەژیانی سیاسی بەردەوام بوە، ساڵی (1975) بوەتە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان.
ساڵی (1976) لەگەڵ شەش سەركردەی كۆمەڵە دەستگیر كران‌.
لە (11/7/1976) بە شەش ساڵ زیندانی سزا دراوە.
ساڵی (1979) بەر لێبوردنی گشتی كەوتوە و ئازادكراوە.
دوای ئازادبونی لەزیندان بە ئەندامی سەركردایەتی كۆمەڵە، سەركردایەتی یەكێتی هەڵبژێردراوەتەوە.
ساڵی (1980) بەهۆی بۆردومانی فڕۆكە لەبناری كێوەڕەش بریندار بوە، پاشان رەوانەی سوید كراوە، سەرپەرشتی رێكخستنەكانی یەكێتی كردوە لەئەوروپا.
لەسەرجەم كۆنگرەكانی یەكێتی بەئەندامی سەركردایەتی‌ و پاشان مەكتەبی سیاسی هەڵبژێراوە.
ساڵی (1992) بوەتە ئەندامی پەرلەمانی كوردستان.
ساڵی (2009) دەستی لەئەندامییەتی مەكتەبی سیاسی یەكێتی كێشایەوە.
یەکێکە لە دامەزرێنەرانی بزوتنەوەی گۆڕان.
کۆکاری فراكسیۆنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بوە.
رۆژی (25/7/2017) بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرا.
رۆژی (14/9/2019) جارێکی تر بە رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەڵبژێردرایەوە


هەواڵی زیاتر