پیرۆزباییەکان بۆ رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن
14/09/2019
دوای هەڵبژاردنی
رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن، هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان،
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان،
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و سەرۆکی ئاژانسی
پاراستن و زانیاری/ زانیاری، پیرۆزباییان لێدەکەن.
دەقی پەیامەکان
نێچیرڤان
بارزانی: عومه‌ر
سه‌يد عه‌لى به مێژوى خه‌بات و تێكۆشان و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى
دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بو
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ
شه‌ممه (14/9/2019) له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ عومه‌ر سه‌يد عه‌لى،
رێكخه‌رى گشتيى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕاى
پيرۆزبايى و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌یان به رێكخه‌رى گشيتى
بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان، دوپاتى كرده‌وه عومه‌ر سه‌يد عه‌لى به مێژوى خه‌بات و تێكۆشان
و به ئاماده‌يى و كه‌سايه‌تيى خۆى، شايه‌نى دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ى بو.
سه‌رۆكى هه‌رێمى
كوردستان، پيرۆزباييى سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و تيمى
تازه‌ى سه‌ركرايه‌تيى بزوتنه‌وه‌كه كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خۆيان و بزوتنه‌وه‌ى
گۆڕان خواست، لەبەرامبەردا عومه‌ر سه‌يد عه‌لى، رێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان پێزانينى
خۆى بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و سوپاسى كرد.
مەسعود بارزانی پیرۆزبایی
لە رێكخەری گشتیی دەكات
هەر ئەمڕۆ
شەممە، (14/9/2019) مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیوەندییەكی
تەلەفۆنیدا بەبۆنەی دوبارە هەڵبژاردنەوەی وەك رێكخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنە
ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان، پیرۆزبایی لە عومەر سەید عەلی كرد و هیوای سەركەوتنی
بۆ خواست.
مەسعود بارزانی پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنە
ناوخۆییەكانی بزوتنەوەی گۆڕانی لە رێكخەری گشتیی كرد.
کۆسرەت رەسوڵ: هیوادارام هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان وه‌ك رێكخه‌ری گشتی
رۆڵی هه‌بێ له یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان
هەر ئەمڕۆ شەممە، کۆسرەت رەسوڵ عەلی
جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی عومەر
سەید عەلی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندنی کردوە بە بۆنەی هەڵبژاردنیان لەلایەن
جڤاتی نیشتیمانییەوە، ئاماژەی بەوەکردوە؛ هیواخوازم دوباره هه‌ڵبژاردنه‌وه‌تان وه‌ك
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رۆڵی ئه‌رێنی هه‌بێ له پێشخستن و په‌ره‌پیدانی
په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و یه‌كگوتاری سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌ئامانجی
زاڵ بون به‌سه‌ر ته‌نگژه‌كان و كۆتایی هێنان به قه‌یرانه‌كان.
عەلی باپیر: وەک کۆمەڵ بڕیارمان وایە لەگەڵ
گۆڕاندا لەسەر پەیوەندیی دو قۆڵییمان بەردەوام بین
دوای هەڵبژاردنی رێکخەری گشتی و ئەندامانی
خانەی راپەڕاندن، عەلی باپیر ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی ئاڕاستەی عومەر سەید
عەلی کردوە و نوسیویەتی: بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی جەنابت وەک رێکخەری گشتی
بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندنەوە، بەناوی خۆم و ئەنجومەنی
سیاسییەوە پیرۆزبایتان لێدەکەن و هیوام وایە لە راپەڕاندنی کارەکانتان و
بەرەوپێشبردنی بزوتنەوەکەتاندا سەرکەوتوبن و ئێمەش لە کۆمەڵی ئیسلامییەوە بڕیارمان
وایە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا لەسەر پەیوەندی دو قۆڵییمان بەردەوام بین و هەوڵی
زیاتر گەشەپێدانیشی بدەین.
ئاماژەی بەوەکردوە؛
هیوادارم بە هەوڵ و هیمەتی هەمو لایەک بەسەر کێشە و گرفتەکانی هەرێمەکەماندا زاڵ
بین و کارێک بکەین هەرچی زیاتر کاری دامەزراوەی یاسا سەروەریی قوڵ بکەینەوە،
سەرەنجام دادگەریی گشتگیر بچەسپێنین و کۆتایی بە قۆرخکاریی و گەندەڵیی و ستەمکاریی
جۆراو جۆر بێنین.
قوباد تاڵەبانی: وەک تێکۆشەرێکی
دێرین شایستەی ئەو پۆستەن و لەئاستی چاوەڕوانیەکانن
قوباد تاڵەبانی،
جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا کە ئاڕاستەی عومەر سەید عەلی
رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی کردوە، پیرۆزبایی لێکردوە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنه
ناوخۆییەکان و رایگەیاندوە: دوبارە ھەڵبژاردنەوەتان بە رێکخەری گشتی پیرۆز بێت و جەنابتان
وەک تێکۆشەرێکی دێرین شایستەی ئەو پۆستەن و لەئاستی چاوەڕوانیەکانن، هیوای سەرکەوتنتان
بۆ دەخوازم و ئەم ھەڵبژاردنەش ببێتە ھۆکاری باشتر رێکخستنەوەی کار و نێوماڵی گۆڕان.
جێگری سەرۆک وەزیرانی ئاماژەی بەوەکردوە؛ گرنگە ھەڵبژێردراوانی نوێی خانەی راپەڕاندن
ببنە پاڵپشت و ھاوکار بۆ جێبەجێ کردنی کارنامەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە خزمەتکردنی
ھاوڵاتیانی کوردستانی کردوەتە ئامانجی خۆی.
لاهور جەنگی: تەبایی و ھاوکاریی سیاسی و رێککەوتنامەی
دەباشان لە نێوان گۆڕان و یەکێتی ببوژێنرێتەوە
لەلایەکی
دیکەوە، لاهور جەنگی تاڵەبانی، بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، پیرۆزبایی
لە عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و عەدنان عوسمان سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی
و جەمال حاجی محەمەد سکرتێری جڤاتی گشتی و سەرجەم ئەندامانی خانەی راپەڕاندن کردوە
بە بۆنەی سەرکەوتنیان لە ھەڵبژاردنەکان و لەرێی ئەوانیشەوە، پیرۆزبایی لەسەرجەم ئەندام
و لایەنگرانی گۆڕان کردوە.
ھیوای خواستوە ھەڵبژاردنەوەی
رێکخەری گشتی و نوێکردنەوەی خانەی راپەڕاندن، تەبایی و ھاوکاریی سیاسی و رێککەوتنامەی
گرنگی دەباشان، لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببوژێنێتەوە
و ھەماھەنگی نێوان ھەردولا بخاتە سەرپێ، بۆ راستکردنەوەی باڵانسی ھێز لە ھەرێمی
کوردستان و خزمەتکردنی زیاتر بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.