خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی گۆڕان کۆدەبێتەوە

20/09/2019

بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان، خانەی راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە کۆدەبێتەوە.

بڕیارە سبەینێ شەممە سەعات (10:30) خولەکی سەرلەبەیانی، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی گۆڕان لەگەڵ هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە کۆببنەوە.

کۆبونەوەکە لە هۆڵی زەرگەتە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.


هەواڵی زیاتر