خانەى راپەڕاندن لەگەڵ هەڵسوڕاوانى گۆڕان کۆبوەوە
22/09/2019
کۆبونەوەی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵسوڕاوان بەڕێوەچو.
رۆژی شەممە، کۆبونەوەی خانەی راپەڕاندن و هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەکە لە هۆڵی زەرگەتە لە مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان دەستی پێکرد.
پەیامنێری (سبەی) رایگەیاند؛ ئامانج لە کۆبونەوەکە رونکردنەوەی چۆنیەتی خۆنوێکردنەوەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەڵبژاردنی خانەی راپەڕاندن و گەیاندنی پەیامی نوێی بزوتنەوەی گۆڕان و گوێگرتنە لە هەڵسوڕاوانی گۆڕان.
ئاماژەی بەوەشکرد؛ ژمارەیەکی بەرچاوی گۆڕانخوازان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەشدارییان لە کۆبونەوەکەدا کردوە و بڕیارە خانەی راپەڕاندن کۆبونەوەی هاوشێوە لە شارەکانی دیکەش بەڕێوەببات.
سلێمانی/ بڕیار نامیق