خانەی راپەڕاندن: سەرجەم ئۆرگان و دامەزراوەکان بەهێزدەکەین و رێکیان دەخەینەوە
29/09/2019
لە کۆبونەوەكه‌دا لەگەڵ هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندن بەرنامەی کاری دو ساڵی داهاتویان خستەڕو کە رێکخستنەوەی سەرجەم ئۆرگانەکانی بزوتنەوەی گۆڕان و ئەنجامدانی کاری دامەزراوەیی و پێکەوەییە بۆ سەرخستنی بەرنامەی گۆڕان لە ئەنجامدانی چاکسازیی و روبەڕوبونەوەی گەندەڵی.
دوانیوەڕۆی شەممە، رێکخەری گشتی و ئەندامانی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لە هۆڵی میدیا لە شاری هەولێر لەگەڵ هەڵسوڕاوان و لایەنگرانی بزوتنەوەی گۆڕان لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبونەوە.
لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، عومەر سەید عەلی رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: بەشداریی کردنی گۆڕان لە کابینەی نوێی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی چاکسازییە و بۆ ئەو مەبەستەش پاڵپشتی تەواوی حکومەت دەکەین.
وتیشی :"بۆ جێبەجێکردنی کارنامەی حکومەت و ئەو بەرنامە چاکسازییە لەسەری رێکەوتوین دەرفەتی تەواو دەدەینە حکومەت، ئەگەر لەوکاتەدا چاکسازیی جێبەجێنەکرا و چاکسازی راستەقینە ئەنجامنەدرا، ئەوکاتە ئێمە قسەی خۆمان دەبێت و هەڵوێستی گۆڕان بۆ رایگشتی رون دەکەینەوە".
رێکخەری گشتی جەختی لەسەر ئەوەکردوە کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان بەتایبەتی لایەنە بەشدارەکانی حکومەت تەبا و براو گونجاوبن پێکەوە، بۆ بەگژداچونەوەی گەندەڵی و خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و چەسپاندنی دادپەروەری و سەروەری یاسا.
لە کۆبونەوەکەدا جەمال حاجی محەمەد، سکرتێری جڤاتی گشتی و ئەندامی خانەی راپەڕاندن جەختی کردەوە کە هەولێر سەرمەشقی گۆڕانكاریی و بەگژداچونەوەی گەندەڵیە، بۆیە ئێمە لە بزوتنەوەی گۆڕان هەولێر بە قوڵایی ستراتیژی خۆمان دەزانین، چونكە هەولێرییەكان سەرەڕای سەختی و دژواری و لەمپەرەكانی بەردەمیان، بەڵام سەرسەختانە كار بۆ گۆڕان و گۆڕانكاریی دەکەن.
وتیشی :"بەڵێن دەدەین بە هەمان ئیرادە و نەفەس پێكەوە بەردەوام دەبین درێژە بە خەبات دەدەین تا ئامانجەكانی گۆڕان و رەوانشاد نەوشیروان مستەفا دەچەسپێن و دەیانهێنینەدی".
لای خۆیەوە، شەماڵ عەبدولوەفا سکرتێری کاروباری باژێڕەکان لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند: لەم خولەی خانەی راپەراندن بڕیارمانداوە وەك تیمێك كاری پێكەوەیی بكەین و بتوانین بە زوترین كات بزوتنەوەی گۆڕان رێکبخەینەوە و هەمو دامەزراوە و ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بە هەردو جڤاتی نیشتیمانی و گشتیشەوە خاوەنی پەیڕەوی تایبەت بە خۆیان بن.
وتیشی :"كاردەكەین بۆ رێكخستنەوەی سەرجەم مەكۆكان و هێنانە پێشەوەی ژنان و گەنجان و دەرگاكردنەوە بۆ هەمو ئەوانەی ویستی كاركردنیان هەیە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان، لە سەروی ئەوانەشەوە بیرمان لەوە كردۆتەوە وەك پڕۆژەیەك ئەكادیمیایەك بكەینەوە بۆ پێگەیاندنی هەڵسوڕاوان، تا كاركردنی بزوتنەوەی گۆڕان قوڵ بكەینەوە و دەوڵەمەندی بكەین بە لەبەرچاوگرتنی بۆچونە جیاوازەكان و كۆكردنەوەیان".
لە کۆبونەوەکەدا، جەلال جەوهەر سکرتێری کاروباری فراکسیۆنەکان لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بەوەکرد؛ ئەندامانی خانەی راپەراندن هەر یەكێكمان تایبەتین بە ئەركێك، بۆ نمونە ئەركی من لە خانەی راپەراندن تایبەتە بە كاری فراكسیۆنەكان لەسەر ئاستی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاكان و تیمی حكومەت، بۆیە دەمانەوێت بەشێوەیەك كاربكەین ئەو هاوڕێ و هەڤاڵانەی لە فراكسیۆنەكاندان نوێنەری ئێوە و خەڵكی كوردستان بن.
وتیشی :"رەنگە ئێمە لە هەمو شارەكان نوێنەرمان نەبێت لە سەر ئاستی فراكسیۆنەكان، بۆ پڕكردنەوەی ئەو بۆشاییە پێویستە ئەنجومەنی قەزاكان ئەو رۆڵە ببینن، ئەوەش لە رێگەی ئاگاداربون لە دۆخی خەڵك و پێویستییەكانی ناوچەكان و گەیاندنیان بە ئێمە، پاشان ئێمەش دەیگەنینە نوێنەرەكانمان لە فراكسیۆنە جیاوازەكان".
جەلال جەوهەر داوای لە هەڵسوڕاوانی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە ئاستی بازنەوان و ئەندامانی رایەڵەکانەوە تا بەرزترین پێگەی هەر ناوچەیەك ئاگاداری كێشە و گرفتەكانی خەڵك بن و بیگەیەنن بە خانەی راپەڕاندن و ژورە تایبەتمەندەکانی گۆڕان، ئەوانیش لەسەر ئاستی حكومەت و لە رێگەی ئەو ستافەی گۆڕانەوە داواكارییەكانیەکانی خەڵك دەگەیەننە حكومەت و لە كێشەو گرفتەكان ئاگاداریان دەكەنەوە.
برزۆ مەجید، سکرتێری کاروباری خەڵک لە خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، جەختی لەوەکردەوە کە چۆن بزوتنەوەى گۆڕان لە جڤاتى نیشتیمانى نوێنەرى هەمو قەزا و شارەکانى تێدایە، لە سەرکردایەتییەکەى کە خانەى راپەڕاندنە نوێنەرى خەڵکى داناوە.
وتیشی :"ئەوە دەریدەخات کە گۆڕان بایەخى زۆرى داوە بە خەڵک و بە هاونیشتیمانیان، ئەوانەی دەنگیان بە گۆڕان داوە و ئەوانەشی دەنگیان پێنەداوە، بۆیە پشت و پەناى هەمو هێز و لایەنێکى سیاسى خەڵکە، بایەخدانیش بە خەڵک لەوەدایە کە بەسەرى بکەیتەوە ئەگەر لە ئۆپۆزسیۆن بویت نمایندەى خەمەکانى بکەیت فشار لە دەسەڵات بکەیت بۆ ئەوەى خەم و داواکارییەکانى جێبەجێ بکات، ئەگەر لە دەسەڵاتیشدا بویت دەبێت داواکارییەکانى ئەو خەڵکە جێبەجێ بکەیت".
هەر لە کۆبونەوە لەگەڵ هەڵسوڕاوانی هەولێردا، دەرباز محەمەد سکرتێری کاروباری ژورەکان لە خانەی راپەڕاندن رایگەیاند: ژورەکانى بزوتنەوەى گۆڕان گرنگییەکى زۆر تایبەتى هەیە لەبەر ئەوەى کە ئێمە رێکخستنمان هەیە کە دەکاتە باژێڕوانەکان لەهەمان کاتدا ئەندامى جڤاتى نیشتیمانین، ژورەکان لێرەدا رۆڵى بیرکردنەوە و رێکخستنەکان دەبینن لەرێگەى ژورى پەیجورییەوە هەروەها رۆڵى یەکلا کردنەوەى کێشە ناوخۆییەکان دەبینن کە لە رێگەى ژورى یاساییەوەیە، بەهەمانشێوە هەر ژورە و تایبەتمەندی و رۆڵی جیاوازی هەیە.
ئاماژەی بەوەکرد؛ پلانمان هەیە رۆڵێکى دیکە زیادبکەن بۆ ژورەکان ئەویش رۆڵى پێگەیاندنى کادرە واتا سەرچاوەى مرۆیی، راستە ئێمە خەڵکێکى زۆر باش و چاکمان هەیە لە ماوەى رابردودا توانیویانە پۆستەکان پڕ بکەنەوە چ لە پەرلەمان چ لە حکومەت، بەڵام پرەنسیپەکانى بزوتنەوەى گۆڕان و کۆمەڵێک بابەتى سیاسى یان ئیدارى یان حکومى یان پەرلەمانى پێویستى بەوەیە کە بەشێک لە کادرەکانى گۆڕان پێشئەوەى بچنە ئەو پۆستانەوە خولى سەرەتایی و پێگەیاندنى سەرەتاییان پێ ببینن.
وتیشی:" لەبەرنامەماندایە کە هەمو ژورێک لانى کەم کەسێک لە پارێزگاى هەولێرەوە ئەندامی بێت، هەوڵ دەدەین نوسینگەش هەبێت واتا ژورێکى هەبێت کە بتوانێت کاروبارەکان بەگەڕبخات، هەندێک لە ژورەکانیش بارەگاى سەرەکیان لە هەولێر دەبێت".
عه‌دنان عوسمان، سکرتێری جڤاتی نیشتیمانی و ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان، لەوتەیەکدا کە لە کۆبونەوەی هەڵسوڕاوانی هەولێر پێشکەشی کرد رایگەیاند: بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌پێچه‌وانه‌ی حیزبه‌كانی دیكه له‌سه‌ر بنه‌مای ستونی نه‌بوه كه قاعیده‌كه‌ی به‌شدار نه‌بێ له بڕیاری سیاسی و ده‌سته‌یه‌كی سه‌ركردایه‌تی هه‌بێت دابڕاو له بنکە جەماوەرییەکەی، سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كان هه‌ر له جڤاتی گشتی و نیشیتمانی و ژوره‌كان و باژێڕه‌كان و ره‌وه‌ندی كوردی و فراكسیۆنه‌كان و ژنان به‌شێوه‌ی كاریگه‌ر به‌شدارن له دروستكردنی بڕیار، بۆیه به‌لای ئێمه‌وه ئه‌زمونه‌كه‌مان ئه‌زمونێكی نوێ و گرنگه و شه‌رعیه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رجه‌م ئۆرگانه‌كای گۆڕان له‌و شێوازه ئاسۆییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه كاری له‌سه‌ر ده‌كات و په‌یڕه‌وی ده‌كات.
وتیشی :"گۆڕان بزوتنه‌وەی هه‌ڵبژاردنه و پشتبه‌ستنی ئێمه له‌سه‌ر ده‌نگده‌ره كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگ ده‌كه‌ین، كاری ئێمه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه حیزبێكی چاکسازیخوازین و كار له‌سه‌ر هه‌مو پڕۆژه‌یه‌كی چاكسازی ده‌كه‌ین، كار بۆ كورسی و ده‌نگیش ده‌كه‌ین".
جەختی کردەوە؛ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و پره‌نسیپه ناكرێت هیچ هاوڕێیه‌ك كه ساڵانێک كاریان له‌گه‌ڵمان كردبێت و ئێستاش قه‌ناعه‌تیان به چوارچێوه‌ی كاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌بێت، پێمانوابێت ئه‌وانه زیادن و پێویست ناكات قسه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ بكه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی ره‌خنه‌یه‌ك یان تێبینییان هه‌بوه، ده‌رگای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان كراوه‌یه نه‌ك هه‌ر بۆ ئه‌وان، بۆ خه‌ڵکی تریش كراوه‌یه و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵیاندا ده‌بێت و ده‌سستیشمان پێكردوه، ئه‌وانه هه‌ر گۆڕانخوازن و دڵسۆزن و هه‌مو ره‌خنه و تێبینییه‌كانیان بۆ باشتركردن و به‌ره‌وپێشبردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه بۆیه به‌دڵنیاییه‌وه گوییان لێ ده‌گرین و راسپارده‌كانیان بۆ ئێمه مولزه‌مه.
عەدنان عوسمان رایگەیاند: لە ساڵی (2009)ـەوه كه گۆڕان دروست بوه، چه‌ندین كه‌س و لایه‌ن نوقڵانه‌ی روخاندن و وێرانبونی ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه لێ ده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بزوتنه‌وه‌كه‌مان به‌رده‌وام ماوه و به‌رگری كردوه و له گه‌شه‌كردن و به‌رده‌وامیدا بوه، سه‌رباری نانبڕین و هه‌ڕه‌شه و كۆمه‌ڵێك فشار و ته‌زویر كه له سه‌رمان كرا، له‌هه‌مان كاتدا هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی كۆپی ئێمه و دزینی گوتاری سیاسی و گوتاری فیكریی ئێمه، به‌ڵام بزوتنه‌وه‌كه‌مان راوه‌ستاوه له‌سه‌ر پێی خۆی، به‌هیمه‌یتی دڵسۆزانمان و به‌دڵنیاییه‌وه نەک هه‌ر گۆڕان ده‌كه‌ینه‌وه به گۆڕانه‌كه‌ی جاران، به‌ڵكو چه‌ند هه‌نگاوێكی زیاتر ده‌یبه‌ینه پێشه‌وه.